پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، پیاوێكیان ده‌ستگیركردوه كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ناوی ئافره‌ته‌وه پاره‌ی له خه‌ڵك وه‌رگرتوه.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، لە چوارچێوەی هەوڵەبەردەوەمەکانیاندا دژ بەو کەسانەی ئامێرەکانی پەیوەندی خراپ بەکاردەهێنن لە چەند ڕۆژی ڕابردودا هاوڵاتییەک سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیانی کردوه‌و سکاڵای تۆمار کردوه دژ بە کەسێکی نەناسراو کە ماوەی زیاتر لە 6 ساڵ بوه لە ڕێگەی (2) ژمارە تەلەفۆنەوە لەژێر هەڕەشەو خەڵەتاندن بە ناوی ئافرەتەوە لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان پارەیەکی زۆری لێ سەندوه.
پۆلیس وتوشیه‌تی، پاش بەدواداچون و کۆکردنەوەی زانیاری و وەرگرتنی فەرمانی دادوەر لە ڕێکەوتی 28ی 10ی 2026، توانرا تۆمەتبار (أ. ح. ڕ.) تەمەن (45) ساڵ دەستگیربکرێت بەپێی مادەی (452)، پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەیدا ناو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .
پۆلیسی گه‌رمان داوای كردوه، هەر کەسێک کە زەرەرمەند بوە لەم جۆرە کارە ئەوا سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان بکات بەمەبەستی تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی و ژمارە تەلەفۆنەکانی تۆمەتبار لە پۆلیسی نەهێشتنی تاوان پارێزراون.