وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان رێنماییه‌كی خۆی بۆ هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل هه‌مواركرده‌وه‌و رایگه‌یاند، بازرگانان ده‌توانن بۆ ئه‌مساڵ تاوه‌كو 1ی تشرینی دوه‌م ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2024 هاورده بكه‌ن كه پێشتر تاوه‌كو 1ی ئه‌یلول رێگه‌پێدراو بو.
ئاوێنه: وه‌زاره‌ته‌كه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، رێنمایی خۆی تایبەت بە مەرجەکانی سەلامەتی و تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی هاوردەکراو، هه‌مواركردۆته‌وه.
به‌پێی رێنماییه نوێیه‌كه، واده‌ی گۆڕینی مۆدێلی ئۆتۆمبێلی ساڵ بۆ هاوردەکردن لە 1ی ئەیلول کراوەتە 1یی تشرینی دوه‌م.
وه‌زاره‌ته‌كه له زاری هێمن میرانی، بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆوه دەربارەی هۆکار و لێکەوتەکانی ئەم رێنماییە رایگەیاند، دوای ئەوەی بە هۆی بارودۆخی شەڕ لە ناوچەکە و کاریگەری لەسەر بازرگانی نێودەوڵەتی، کاسبکار و بازرگانانی بواری هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل داواکارییان پێشکەشی نوسینگەی جەنابی سەرۆک وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ کرد بۆ پێدانی کاتی زیاتر و گۆڕینی وادەی گۆڕینی مۆدێلی ئۆتۆمبێل بۆ هاوردە کردن.
وتیشی، دوای دیراسەکردن، هەمواری رێنمایی ساڵی 2025 کرا و وادەی گۆڕینی مۆدێلی ئۆتۆمبێل بۆ ئەمساڵ کرایە یەکی تشرینی دوەم.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، بەم جۆرە بازرگانان و کاسبکارانی بواری هاوردە کردنی ئۆتۆمبێل تا ئەو ڕێکەوتە دەتوانن ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2024 هاوردەی هەرێمی کوردستان بکەن.
وتوشیه‌تی، وەزارەتی ناوخۆ بە گوێرەی هەمواری ئەو ڕێنماییە، هەردو بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی راسپاردوە کاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی بە هۆی بارودۆخی شەڕەوە ئەو بازرگان و کاسبکارانه‌ی ئۆتۆمبێلیان کڕیووە و بارەکانیان لە رێگایە، کاتی زیاتریان هەبێت و توشی زیان نەبن.