تۆم باراك له‌باره‌ی هێرشه‌ درۆنییه‌كان: ئه‌م ده‌ستدرێژییه‌ بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانه‌ كورده‌كانمان قبوڵ نه‌كراوه‌
  2026-08-17     

تۆم باراك، نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری عێراق و سوریا، ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر نوسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم ده‌كات و ده‌ڵێت، ئه‌م ده‌ستدرێژییه‌ بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانه‌ كورده‌كانمان قبوڵ نه‌كراوه‌.

ئاوێنه‌: تۆم باراك، نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری عێراق و سوریا له‌ په‌یامێكدا له‌ سه‌كۆی ئێكس وتی"بە توندی ئیدانەی هێرشکردنە سەر هاوڕێ و هاوبەشە بەنرخە کوردەکەمان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و نوسینگەکەی لە هەولێر دەکەین."

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ "دەستدرێژی لەم شێوەیە بۆ سەر هاوپەیمانە كورده‌ متمانه‌پێكراوه‌كانمان قبوڵنەکراوە و هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر سەقامگیریی ناوچەکە. ئێمە ڕێگە بەم دوژمنکارییانە نادەین و قبوڵی ناكه‌ین."

جه‌ختیشی كردۆته‌وه‌ "پپشتیوانی تەواو لە سەرکردایەتی سەرۆک وەزیران عەلی زەیدی دەکەین بۆ گەڕاندنەوەی سەروەریی تەواوی عێراق و دڵنیابونەوە لەوەی کە سەرجەم چەک و هێزە ئەمنییەکان لە ده‌ستی دەوڵەتی عێراقدا بن."

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×