مەسرور بارزانی بۆ ئێران: هێرشەکانتان ساردمان ناکەنەوە
  2026-08-17     

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکانی دژەتیرۆری کوردستان، نووسینگەی تایبەتی ئەو و ماڵی سەرۆکی دەزگای ئاسایش و هەواڵگری بە درۆنی ئێرانی کراونەتە ئامانج و جەخت دەکاتەوە: "ئەمە پەرەسەندنێکی مەترسیدارە."

 ئاوێنە: رۆژی دووشەممە، 17ـی ئابی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا سەبارەت بە هێرشە درۆنییەکانی سەر نووسینگەکەی رایگەیاند: "دوای لێکۆڵینەوەیەکی دژەتیرۆری کوردستان، دەرکەوتووە ئەمڕۆ نووسینگەی تایبەتم و ماڵی سەرۆکی دەزگای ئاسایش و هەواڵگری بە هێرشی درۆنی ئێرانی کرانە ئامانج."

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە تووندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو "هێرشە بێباکانە و قبووڵنەکراوانە" دەکات و رایدەگەیێنێت: "ئەمە پەرەسەندنێکی مەترسیدار و هەڕەشەیەکی راستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان."

 

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×