ئاسایشی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، له سنوری قه‌زای به‌حركه ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیان رێگرییان له كۆمپانیای جێبه‌جێكاری پڕۆژه‌ی پشتێنه‌ی سه‌وزایی هه‌ولێر كردوه‌و له ئاكامدا سێ كارمه‌ندی كۆمپانیاكه برینداربون. ده‌شڵێت، له‌سه‌ر روداوه‌كه ئه‌و تۆمه‌تباره ده‌ستگیركراوه كه ته‌قه‌كانی كردوه.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا سەبارەت بە دروستبونی کێشەو ئاڵۆزی و "ڕێگری‌کردن" لە کۆمپانیای جێبەجێکاری دروستکردنی پرۆژەی (پشتێنەی سەوزایی) شاری هەولێر کە دەکەوێتە سنوری قەزای بەحرکە، رایگه‌یاند"لە لایەن چەند هاوڵاتییەکی ئەو سنورە ڕێگری لە کارمەندانی کۆمپانیاکە کراوە و هێرش کراوەتە سەریان. لە ئەنجامدا سێ لە کارمەندانی کۆمپانیاکە برینداربون."
ئاسایش وتوشیه‌تی "لەسەر ئەم ڕوداوە ئەو تۆمەتبارەی تەقەکانی کردوە بەناوی (م. ت. ت.) لە لایەن هێزەکانمانەوە بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە بەردەوامە."