کەشناسی هەرێم: سبەی پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوە و کەشوهەوا فێنک دەبێتەوە
  2026-08-16     

​ڕەوشی کەشوهەوای هەرێمی کوردستان گۆڕانسەری بەخۆوە دەبینێت و، بەپێی پێشبینییەکان، لە سبەینێوە پلەکانی گەرما بە ڕێژەیەک دابەزین تۆمار دەکەن و لە زۆرینەی ناوچەکان دەگەنە خوار 40 پلەی سیلیزی.

ئاوێنە: ​ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٦ی ئابی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە که بەراورد بە ڕۆژی پێشوو، پلەکانی گەرما لە نێوان یەک بۆ سێ پلەی سیلیزی نزم بوونەتەوە. هاوکات جەخت لەوە کراوەتەوە کە سبەی دووشەممە دابەزینێکی زیاتر بەخۆوە دەبینێت و یەک بۆ سێ پلەی دیکەش دەچنە خوارەوە، بە جۆرێک کە تێکڕای گەرما لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم کەمتر دەبێت لە 40 پلەی سیلیزی.

​لای خۆیەوە، شارەزایەکی بواری کەشناسیش ئاماژەی بەوە داوە کە لە ماوەی سێ شەوی داهاتوودا کەشوهەوایەکی فێنکتر هەست پێ دەکرێت، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی ئاسایی بگەڕێنەوە ئاستی بەرزتر و لە 40 پلەی سیلیزی تێپەڕن.

​پێشبینیی پلەکانی گەرما بۆ سبەی (دووشەممە)

​بەپێی ڕاگەیەندراوی کەشناسی، پلەی گەرمای پێشبینیکراو لە شار و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە دەبێت:

​هەولێر: 38 پلەی سیلیزی

​سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی

​دهۆک: 36 پلەی سیلیزی

​هەڵەبجە: 38 پلەی سیلیزی

​پیرمام: 36 پلەی سیلیزی

​کەرکووک: 42 پلەی سیلیزی

​گەرمیان: 42 پلەی سیلیزی

​چەمچەماڵ: 39 پلەی سیلیزی

​زاخۆ: 38 پلەی سیلیزی

​ئاکرێ: 38 پلەی سیلیزی

​حاجی ئۆمەران: 26 پلەی سیلیزی

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×