ئیلهام ئەحمەد: گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق بەردەوامە و پرسی کورد بابەتی سەرەکییە
  2026-08-15     

ئیلهام ئەحمەد ئیدانەی هێرشەکانی سەر ئاواره‌ كورده‌كانی سه‌رێكانی کرد و ڕاشیگەیاند، جموجۆڵی دیپلۆماسی نێوان ڕۆژئاوای كوردستان و دیمەشق بەردەوامە و وتیشی: پرسی کورد لە ناوەندی هەمو گفتوگۆکاندایە.

ئاوێنه‌: ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی روناهی، باسی لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی نێوان ڕۆژئاوای كوردستان و دیمەشق کرد و ڕایگەیاند، عەبدوڵا ئۆجه‌لان ڕۆڵێکی سەرەکی لە جێبەجێکردنی ئاگربەستەکەدا بینیوە.

وتیشی: کۆتاییهێنان بە شەڕی چەکداری خاڵی دەستپێکی گەیشتن بە چارەسەری سیاسییە، پرۆسەی ئاشتی و پرۆژەی کۆمەڵگای دیموکراسی کە لەلایەن ئۆجه‌لانەوە دەستی پێکراوە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ناوچەکە هەیە.

ئیلهام ئەحمەد وتیشی: لە کاتی هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر ناوچەکانمان هەوڵماندا پەیوەندی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجه‌لان دروست بکەین و دیداری لەگەڵ ئەنجام بدەین.

سەبارەت بە پرسی ئاواره‌كان ئیلهام ئەحمەد باسی لەوەشکرد، کاتی ئەوە هاتوە هەمو ئاواره‌كان بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، هێرشکردنە سەریان جێگەی قبوڵکردن نییە، هێرشکردنە سەر دامەزراوەکانی دەوڵەت لە هیچ بارودۆخێکدا ڕەوا نییە.

ئیلهام ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکرد، هەندێک لایەن کە دژی پرۆسەی یه‌كگرتنن لە پشت ئەم هێرشانەوەن و وتیشی: لە پەیوەندیی ڕاستەوخۆداین لەگەڵ دیمەشق سەبارەت بە ڕوداوەکانی ئەم دواییە.

لە بەردەوامیدا سەرنجی بۆ پرسی تێكه‌ڵبونی کورد لەناو دامەزراوەکانی دەوڵەتدا ڕاکێشا و وتی: بابەتی تێكه‌ڵبونی کورد بە دامەزراوەکانی دەوڵەت بە ئەنقەست ڕەش دەکرێت.

وتیشی: نابێت کورد بە هیچ بیانویەکی ناسیۆنالیستی بخرێتە مەترسییەوە، دۆزی کورد پرسێکی ناوەندی و سەرەکییە لە گفتوگۆکان لەگەڵ دیمەشقدا.

سەبارەت بە پارێزگای حەسەکە، ئیلهام ئەحمەد ئاماژەی بەوە کرد، ڕێنماییە ئیدارییەکانی پارێزگاکە هێشتا کۆتاییان پێنەهاتوە و پرسی زمانی کوردی گەیشتوەتە ئەو ئاستەی کە دەبێت دیمەشق دان بە زمانی کوردیدا بنێت و قبوڵی بکات. هەروەها ڕونیشی کردەوە کە پرۆسەی تێکەڵبون ناتوانێت بەبێ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی زمانی كوردی ته‌واو بێت.

لە کۆتاییشدا وتی: دەبێت ئێمە سوریا وەکو وڵات و دەوڵەتی خۆمان ببینین و کار بۆ داهاتوی بکەین.

زۆرترین بینراو
بۆ وەزیری پەروەردە بەڕێز ئالان حەمەسەعید: سەیری ئەم هەڵە زۆر زەقەی کتێبە تازەکەی زانستی پۆلی شەشی بنەڕەتی بکە
وتاربێژی نوێژی هەینی نەجەف داوا لە حکومەتی عێراق دەکات مووچەی فەرمانبەران بە دۆلار دابەش بکات
بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ئه‌مریكا سزای گوله‌بارانكردنی كه‌سێك به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ په‌خش ده‌كرێت
پارێزگاری حه‌سه‌كه‌ داوا له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كات خۆیان له‌ توندوتیژی به‌دوربگرن
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی بڕیارێكی زه‌یدی ده‌كات
لە گرژییەكانی شاری حەسەكەدا ژمارەیەك هاووڵاتیی كورد بریندار بوون
ناڤی پیلای، ژنه‌ دادوه‌ری ئه‌فریقای باشور خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2026 بەدەستهێنا
"شەپۆلێکی باران و هەورە بروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە"
ئابووریناسێک هۆشداری دەدات: خەرجکردنی مووچە بە دۆلار سیستمی کاش و سەربەخۆیی نەقدی عێراق تێکدەدات
جێگری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا: هیوادارم گوشاره‌ ئابورییه‌كانمان ببنه‌ مایه‌ی روخانی رژێمی ئێران
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×