مه‌سعود بارزانی و عه‌بودی تاوتوێی به‌رده‌وامیی هه‌ماهه‌نگی نێوان به‌غداو هه‌رێم بۆ كۆنترۆڵكردنی سنوره‌كان ده‌كه‌ن
  2026-08-15     

مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی و قاسم عه‌بودی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق له‌ كۆبونه‌وه‌ی نێوانیاندا تاوتوێی بەردەوامیی هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حكومه‌تی هەرێمی کوردستان لە بواری کۆنتڕۆڵکردنی سنورەکان ده‌كه‌ن.

ئاوێنه‌: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، قاسم عه‌بودی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌ولێر، لەگەڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی كۆبوه‌ته‌وه‌.

وه‌ك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، عەبودی له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا تیشکی خستۆتەسەر کۆی گشتیی بارودۆخەکە لەسەر ئاستی ناوخۆی عێراق، جگە لە تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکەو جیهان.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ "لە کۆبونەوەکەدا بەردەوامیی هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان لە بواری کۆنتڕۆڵکردنی سنورەکان، پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری، بەهێزکردنی هاریکاریی ئه‌منی و ئاڵوگۆڕی زانیاری دەربارەی ڕێگریکردن لە قاچاخچێتی و بەرەنگاربونەوەی تیرۆر تاوتوێ کراوه‌."

هه‌روه‌ها عه‌بودی جەختی لە پەرۆشیی حکومەتی فیدراڵی کردۆتەوە بۆ خستنەگەڕی ته‌واوی هەوڵەکان لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێم و تەواوی شارەکانی عێراق.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×