په‌رله‌مانتارێكی پارتی: زه‌یدی دوپاتیكرده‌وه‌ كه‌ موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌نێرن
  2026-08-10     

دانه‌ر عه‌بدولغه‌فار، په‌رله‌مانتاری پارتی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، دوای كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری دارایی عێراق رایگه‌یاند، عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیران دوپاتیكرده‌وه‌ كه‌ موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌نێرن.

ئاوێنه‌: ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق کۆبونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق و فالح ساری، وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی ئەنجامدا، بە مەبەستی تاوتوێکردنی رەوشی دارایی و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەی نەختینە لە وڵاتدا.

دانه‌ر عه‌بدولغه‌فار، په‌رله‌مانتاری پارتی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له‌ لێدوانێكدا بۆ میدیای پارتی وتی، زەیدی دوواتیكردەوە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەنێرن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، عەلی زەیدی وتویه‌تی، هیچ كێشەیەك بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی كوردستان نییەو جه‌ختیشی كردۆته‌وه‌ كه‌ جیاوازی لە نێوان مووچەخۆرانی عێراق و كوردستان ناكەن.

به‌پێی قسه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وتوشیه‌تی، حكومەتی هەرێمی كوردستان هاوكارە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×