لە گوندێکی گەرمیان ژنێک کوژرا
  2026-07-28     

درەنگانى شەوى ڕابردووى لە گوندى تازەدێی سنوورى شارۆچکەى کەلار ژنێک بە چەقۆ کوژرا، پۆلیسی گەرمیان دەڵێت: بکوژەکە دەستگیرکراوە و لێکۆینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

ئاوێنە: سۆران محەمەد غەریب وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان سەبارەت بە کوشتنى ژنێک لە سنوورى ئیدارەى گەرمیان و دەستگیرکردنى بکوژەکە، ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە، کە تیایدا هاتووە، نزیکەی کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکى شەوى ڕابردوو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ئاگادارکرانەوە لە ڕووداوێکی کوشتن لە گوندی تازەدێی سەر بە شارۆچکەى کەلار.

ئاماژەى بەوەشکرد، دواتر پۆلیس گەرمیان و بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان بەخێرایی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.

ئەوەشی خستەڕوو، بکوژەکە بە فەرمانی دادوەر و بە مادەی ٤٠٦  دەستگیرکراوە، هەروەها پۆلیسی لەسەر هۆکار و چۆنییەتی ڕووداوەکە بەردەوامە لە لێکۆڵینەوە.

بەپێی زانییارییەکان ژنەکە بە چەقۆ کوژراوە.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×