"له‌ سێشه‌ممه‌وه‌ گه‌رمایه‌كی به‌تین له‌ هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات"
  2026-07-24     

شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌وه‌ گه‌رمایه‌كی به‌تین له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات كه‌ بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئاوێنه‌: ئاراس جه‌بار، شاره‌زای بواری كه‌شناسی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، لەماوەی سبەی و رۆژانی داهاتو بەهۆی کاریگەری بارستە هەوایەکی فێنکی دەریای ناوەڕاست پلەکانی گەرما لە ناوچەکانمان نزمبونەوەیەکی زیاتر بەخۆیانه‌وه‌ ئەبینن کە تا ناوەڕاستی هەفتە بەردەوامی ئەبێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، پاشان لە رۆژی سێشەممه‌ 28ی مانگه‌وه‌ گەرمایەکی تا رادەیەک بەتین لەناوچەکانمان دەستپێدەکات و ئەگەری هەیە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام بێت.

هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه‌، بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو لەماوەی ئەو گەرما بەتینەدا لە رۆژانی 28 و 29 و 30ی مانگ بەم شێوەیە ئەبێت: سلێمانی 43 پلە، هەولێر 45 بۆ 46 پلە، دهۆک 43 بۆ 44 پلە، هەڵەبجە 44 بۆ 45 پلە، کەرکوک 46 بۆ 47 پلە، گەرمیان 47 بۆ 48 پلە، راپەرین 44 بۆ 45 پلە، سۆران 42 بۆ 43 پلە، زاخۆ 42 بۆ 43 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×