كۆمه‌ڵه‌ ده‌نگۆی تیرۆركردنی سه‌ركرده‌یه‌ك و برینداربونی چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی حزبه‌كه‌یان ره‌تده‌كاته‌وه‌
  2026-07-23     

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ده‌نگۆی تیرۆركردنی سه‌ركرده‌یه‌كی حزبه‌كه‌یان و برینداركردنی ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌یان له‌لایه‌ن "سیخوڕێك" ره‌تده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت،  "ئەم هەواڵانە هیچ بنەمایەکی ڕاستیان نییە و بەتەواوی درۆ و بێبەڵگەن."

ئاوێنه‌: كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌، له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "لە دوای بڵاوبوونەوەی هەندێک هەواڵ و دەنگۆی بێبەڵگە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کە تێیدا وتراوە کە گوایە جاسوسێک تەقەی لە ژمارەیەک پێشمەرگەی کۆمەڵە کردوە و برینداری کردون و دواتر هەڵاتوە، هەروەها ئەندامێک لە ڕێبەرایەتی تێرۆر کراوە، بە ڕونی ڕایدەگەیەنین کە ئەم هەواڵانە هیچ بنەمایەکی ڕاستیان نییە و بەتەواوی درۆ و بێبەڵگەن."

كۆمه‌ڵی دڵنیاییشی داوه‌ كه‌ "هەموو هاوڕێیان لە تەندروستی و سەلامەتیدان و هیچ ڕوداوێک بەو شێوەیە ڕوی نەداوە."

داواشی له‌ هه‌مو لایه‌ك كردوه‌ "تەنها پشت بە ڕاگەیاندنە فەرمییەکانی کۆمەڵە ببەستن و لە بڵاوکردنەوەی هەواڵە ناڕاست و شایعە بێسەرچاوەکان خۆیان بپارێزن."

ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌:

بۆ ڕای گشتی

لە دوای بڵاوبوونەوەی هەندێک هەواڵ و دەنگۆی بێبەڵگە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کە تێیدا وتراوە کە گوایە جاسوسێک تەقەی لە ژمارەیەک پێشمەرگەی کۆمەڵە کردوە و برینداری کردون و دواتر هەڵاتوە، هەروەها ئەندامێک لە ڕێبەرایەتی تێرۆر کراوە، بە ڕونی ڕایدەگەیەنین کە ئەم هەواڵانە هیچ بنەمایەکی ڕاستیان نییە و بەتەواوی درۆ و بێبەڵگەن.

دڵنیایی دەدەینەوە کە هەموو هاوڕێیان لە تەندروستی و سەلامەتیدان و هیچ ڕوداوێک بەو شێوەیە ڕوی نەداوە. لە هەموان داوا دەکەین تەنها پشت بە ڕاگەیاندنە فەرمییەکانی کۆمەڵە ببەستن و لە بڵاوکردنەوەی هەواڵە ناڕاست و شایعە بێسەرچاوەکان خۆیان بپارێزن.

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

سکرتارییەتی کومیتەی ناوەندی

٢٣ی جولای ٢٠٢٦ 

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×