سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: بەداخەوە هێزەكانی دەسەڵات مەترسی قۆناغەكە لەبەرچاو ناگرن
  2026-07-18     

سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتو رایده‌گه‌یه‌نێت، پێكهاتنی هێزەكانی دەسەڵات و ڕێكخستنەوەی ناوماڵی كوردستان و بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەپێویست دەزانین. ده‌شڵێت، سه‌ره‌ڕای ئاگاداركردنه‌وه‌كان له‌باره‌ی دۆخی ناوچه‌كه‌، بەداخەوە هێزەكانی دەسەڵات مەترسی قۆناغەكە لەبەرچاو ناگرن.

ئاوێنه‌: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، لەمیانەی بەشداریكردنی لە خولێكی گەشەپێدانی پیشەیی حزبه‌كه‌یدا له‌ سلێمانی، سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتو رایگەیاند: جێی داخە زیاتر لە دە ساڵە كێشەی موچەخۆرانی هەرێم بە سەرجەم چین و توێژەكانییەوە هێشتا چارەسەر نەكراوە.

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتو وتوشیه‌تی، پێكهاتنی هێزەكانی دەسەڵات و ڕێكخستنەوەی ناوماڵی كوردستان و سەروەركردنی دەستوری هەمیشەیی عێراق بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بە پێویست دەزانین.

لەبەشێكی تری وتەكانیدا، شه‌ڵاحه‌دین به‌هادین باسی له‌ بارودۆخی ناوچەكە كردو وتی، سەرەڕای ئاگاداركردنەوەكانیش بەداخەوە هێزەكانی دەسەڵات مەترسی قۆناغەكە لەبەرچاو ناگرن و لەئێستادا كە ناوچەكە بەرەو شەڕێكی گەورەو وێرانكەر و چارەنوس نادیار هەنگاو دەنێت، بەڵام بەداخەوە وا دیار نییە كە ئامادەسازیان بۆ كردبێت، بۆیە دەبێت هەوڵەكان بەرەو ئەو ئاڕاستەیە بن كەوا گەلەكەمان و هەرێمەكەمان ڕوبەڕوی كەمترین زیان ببێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×