خۆڵبارین دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
  2026-07-13     

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، سبەینێ ئەگەری خۆڵبارین هەیە لە کاتەکانی بەیانی و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.

ئاوێنە: بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 44 پلەی سیلیزی
پیرمام: 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 45 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 44 پلەی سیلیزی
دهۆک: 43 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 43 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 46 پلەی سیلیزی
سۆران: 42 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 34 پلەی سیلیزی

باسی لەوەشکردووە: سبەینێ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆز و خۆلێکی سووک لەکاتەکانی بەیانی تا دوایی نیوەرۆ.

دەشڵێت: پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە بە یەک بۆ دوو پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 42 پلەی سیلیزی
پیرمام: 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 44 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 42 پلەی سیلیزی
دهۆک: 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 43 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 45 پلەی سیلیزی
سۆران: 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 32 پلەی سیلیزی

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×