دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی باندێکی ساغکردنەوەی دراوی ساختەی راگه‌یاند كه له كاتی ده‌ستگیركردنیاندا له نزیك ناحیه‌ی ئاشتی سه‌ربه قه‌زای كۆیه به‌چه‌ك روبه‌ڕوی هێزه‌كانی ئاسایش بونه‌وه‌و سێ كارمه‌ندی ئاسایشیان برینداركرد.
ئاوێنه: ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی"بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر دوای کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر باندێکی سێ کەسی ساغکردنەوەی دراوی ساختە، بەدواداچون و چاودێری وردیان ئەنجامدا، شەوی هەینی ٢٠٢٦/٧/١٠ کاتژمێر ٢٠:٥٥ خولەکی شەو لەنزیک ناحیەی ئاشتی، لەکاتی دەستگیرکردنیان بەچەک ڕوبەڕوی هێزەکانی ئاسایش بونەوە، ٣ کارمەندی ئاسایش برینداربون."
ده‌زگای ئاسایش وتوشیه‌تی، تۆمەتباران لەڕێگەی سۆشیال میدیا (تیک‌تۆک و سناپ چات) بانگەشەیان بۆ فرۆشتنی دراوی ساختە کردوە، لەکاتی مامەڵەکردن کەسەکانیان فریوداوە و بەزەبری چەک و هەڕەشکردن پارەیان لێسەندون.
ئاسایش هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، لەئێستادا تۆمەتباران بە ماددەکانی (٤٠٦) و (٥٦) لە یاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە.