ڕاوێژکارێکی وەزارەتی دارایی هەرێم: داواکردنی 120 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ناڕەوایە
  2026-07-06     

ڕاوێژکارێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، داواکردنی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ لەلایەن بەغداوە ناڕەوایە.

ئاوێنە: هاوڕێ کەمال، راوێژکاری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “بەگوێرەی ئەو یاسایانەی حکوومەتی فیدراڵ کاری پێدەکات، دەبێت 50%ی داهاتە فیدراڵییەکان بگەڕێتەوە بۆ گەنجینەی دەوڵەت، بەڵام دیاریکردنی بڕی 120 ملیار دینار وەک پشکی ناوخۆ بابەتێکی ناڕەوایە و هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە.”

ئەوەشی خستەڕوو کە لەم ساڵانەی دواییدا سەرجەم بابەتە تەکنیکییەکان لە نێوان هەولێر و بەغدا یەکخراون و هیچ بەربەستێکی هونەری لەبەردەم ناردنی شایستە داراییەکان نەماوە.

هاوڕێ کەمال وتیشی “هیچ هۆکارێکی تەکنیکی نەماوە بۆ ئەوەی مووچە دوابخرێت، بەڵکو هۆکارەکان زیاتر سیاسیین.”

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×