حزبی دیموکرات: کامپی دێگەڵە لەلایەن ئێرانەوە بە درۆن کراوەتە ئامانج
  2026-07-02     

حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێک، هێرشێکی نوێی بە درۆنی سوپای پاسدارانی ئێرانی بۆ سەر کامپی «دێگەڵە» لە نزیک شارۆچکەی کۆیە ڕاگەیاند.

ئاوێنە: ​بەگوێرەی ئەو ڕاگەیاندراوە، شەوی ڕابردوو کامپی دێگەڵە، کە وەک شوێنی نیشتەجێبوونی بەشێک لە بنەماڵەکانی ئەندامانی ئەو حیزبە ناسراوە، لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە درۆن کراوەتە ئامانج.

​حزبی دیموکرات لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو کامپە سەرەڕای ئەوەی ناوچەیەکی مەدەنییە و تێیدا بنەماڵەکان دەژین، لە ماوەی شەڕی ٤٠ ڕۆژەدا و تەنانەت دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستیش، چەندین جار ڕووبەڕووی هێرشی جۆراوجۆری ئێران بووەتەوە.

​لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا، حدکا ئامارێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: لەو کاتەوەی گرژییەکانی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل پەرەی سەندووە، تائێستا زیاتر لە ١٣٩ مووشەک و درۆن ئاڕاستەی کەمپەکانی بنەماڵەکان و هەروەها ناوەندە تەندروستی و پەروەردەییەکانی سەر بە حیزبەکەیان کراوە.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×