شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیارمانداوه سه‌رۆكی حكومه‌تی داهاتوی هه‌رێم بۆ هاوپه‌یمانی یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ بێت، ئه‌و بڕیاره‌شمان پێشنیار كردوه بۆ یه‌كێتی.
ئاوێنه: شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی، بۆ ئه‌وه‌ی حوكمڕانی له هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ست یه‌ك بنه‌ماڵه یان چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌كه‌وه نه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تی گرنگیی هه‌رێمی كوردستان كه پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشن، هه‌مویان له ده‌ستی یه‌ك بنه‌ماڵه‌دا نه‌بن، ئێمه بڕیارمانداوه كه سه‌رۆكی حكومه‌تی داهاتوی هه‌رێمی كوردستان بۆ هاوپه‌یمانی یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ بێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئه‌م بڕیاره‌شمان پێشنیار كردوه بۆ یه‌كێتی كه دڵنیام ئه‌وانیش هاوڕاده‌بن له‌گه‌ڵ ئێمه‌و به‌ره‌سمی وه‌ڵاممان ده‌ده‌نه‌وه.
وتیشی، له‌به‌رئه‌وه‌ی كورسییه‌كانی ئێمه هێنده‌ی كورسییه‌كانی پارتین و پێشمانوایه كورسییه‌كمان زیاتره.
شاسوار عه‌بدولواحید له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی لایه‌نه‌كانی كوردستان به‌تایبه‌ت پارتی كرد‌و وتی، ئه‌گه‌ر ئه‌یانه‌وێت هه‌رێمی كوردستان و حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستان بمێنێت، ئه‌وا ده‌بێت پارتی سازش بكات له هه‌ندێك پۆست و به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی و حزبی خۆی، له‌پێناو خۆشگوزه‌رانی میلله‌ته‌كه‌مان و مانه‌وه‌ی قه‌واره‌كه‌مان و هه‌مومان یه‌كگرتو و به‌هێز بین.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، پارتی ده‌بێت ئه‌وه بزانێت كه به 39 كورسییه‌وه زۆر زه‌حمه‌ته بیه‌وێت هه‌رچی جومگه‌ی سه‌ره‌كی حوكمڕانی هه‌رێمه به‌ده‌ست ئه‌وه‌وه بێت.
سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ وتیشی، بڕیاروایه كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتو رێككه‌وتنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی واژوبكه‌ین.