تەرمی ئەو دایک و منداڵەى كە لە دەریای ئیجە خنکان گەڕێندرانەوە هەرێمى کوردستان
  2024-12-14       191       

تەرمی ئەو دایك و منداڵەی كە لە كۆتایی مانگی رابردو لە روداوی ژێرئاوكەوتنی بەلەمێكی كۆچبەراندا لە دورگەی سامۆسی یۆنان لە دەریای ئیجە خنكان، گەڕێندرانەوە هەرێمی كوردستان.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی دەزگای لوتكە، تەرمی ئەو دایك و منداڵە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لەڕێگەی فڕۆكەخانەی سلێمانییەوە گەیەندراونەتەوە هەرێمی كوردستان.

ئەو دایك و منداڵە بەناوەكانی "نایلە مستەفا" و "نور كاوێز"ی تەمەن 10 مانگ كە دانیشتوی چەمچەماڵ بون، رۆژی 28ی مانگی رابردو لە روداوی ژێرئاوكەوتنی بەلەملێكی كۆچبەران لە باكوری دورگەی سامۆسی یۆنان لە دەریای ئیجە لەگەڵ دو كۆچبەری دیكەدا خنكان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×