هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت، دەبێت بیانییەکانى ناو یەپەگە سووریا جێبهێڵن و ئەو کەسانەشی پەیوەندییان بە پەکەکەوە هەیە، یەپەگە جێبهێڵن.
ئاوێنە: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەى بەوەکرد، باوەڕمانوایە لە ئەنجامی هەنگاوەکانی حکومەتی دیمەشق، یەپەگە رووبەرێکی ئەوتۆی بۆ نامێنێتەوە.
گوتیشى، دەبێت بیانییەکانی ناو یەپەگە سووریا جێبهێڵن و ئەو کەسانەی پەیوەندییان بە پەکەکەوە هەیە، یەپەگە جێبهێڵن.
وەزیری دەرەوەی تورکیا لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا ئاماژەى بەوەکردووە، دەبێت یەپەگە چەکەکانی رادەستی حکومەتی ناوەندیی سووریا بکات.