یەکێتی لە هەولێرەوە لەسەر ڕادەستـــــکردنی وەهاب هەڵەبجەیی هاتەدەنگ
  2023-08-10       1985       

بەرپرسی مەڵبەندی هەولێری یەكێتی دەڵێت، داواكارییەكەی ئەمڕۆی داوكاری گشتی بۆ رادەستكردنی وەهاب هەڵەبجەیی، "بنەمای یاسایی نییە" و "یەکێتی وەکو داواکارییەکی ئاسایی ناو سۆشیال میدیا تەماشای دەکات."

ئاوێنە: مەجید حەمەئەمین، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و بەرپرسی مەڵبەندی هەولێری ئەو حزبە، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، "تێوە گلاندنی دەزگا یاساییەکان لە ململانێی سیاسی کارێکی باش نییە، داواکاری گشتی دەبێت لەسەر زیادکردنی زەریبەو گیراوانی بادینان و سنوردارکردنی ئازادییەکان بێتە دەنگ، نەک دەستوەردان لە مەسەلەی وەهاب هەڵەبجەیی بکات، کە هێندە دۆسیەیەکی سیاسییە ئەوەندە یاسایی نییە."

مەجید حەمەئەمین وتیشی، "ئەو داواکارییە بنەمای یاسایی نییە. یەکێتی وەکو داواکارییەکی ئاسایی ناو سۆشیال میدیا تەماشای دەکات، لەگەڵ رێزم بۆ داواکاری گشتی."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×