سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم و نوێنەرانی كورد لە بەغدا كۆدەبنەوە
  2020-11-12       734       

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، كۆبونەوەی هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم و نوێنەرانی كورد لە بەغدا سازدەكرێت سەبارەت بەو یاسای قەرزكردنەی كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پەرلەمانی عێراق بەبێ رەزامەندی فراكسیۆنە كوردستانییەكان تێپەڕێندرا.

ئاوێنە: سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"ده‌رباره‌ى ياساى پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی(یاسای قەرز) كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 12/11/2020 له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ زۆرينه‌و به‌بێ ڕه‌چاوكرنى پره‌نسيپه‌كانى هاوبه‌شى و سازان و هاوسه‌نگى و بێ گوێدانه‌ سه‌رنج و تێبينى و پێشنياره‌كانى نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان تێپه‌ڕێنرا، ده‌ستخۆشى له‌ سه‌رجه‌م فراكسيۆنه‌ كوردستانييه‌كان و نوێنه‌رانى به‌ڕێزى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ين كه‌ يه‌كهه‌ڵوێست بون بۆ داكۆكيكرن له‌ ماف و شايسته‌كانى گه‌لى كوردستان."

ئاماژەی بەوەشداوە كە سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان به‌ نيگه‌رانى و به‌وپه‌ڕى گرنگييه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ ئه‌م بابه‌ته‌و هه‌وڵه‌كانى ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ پارێزگارى له‌ ماف و شايسته‌كانى خه‌ڵكى كوردستان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌و له‌پێناو يه‌كهه‌ڵوێستيى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌، كۆبونه‌وه‌ى هه‌ر سێ سه‌رۆكايه‌تييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و لايه‌نه‌ په‌يوه‌ندیداره‌كان و نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له‌ حكومه‌تى فيدرال و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران سازده‌كرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×