میدیای فەرمی یەكێتی: مەكتەبی سیاسی یەكێتی‌و پارتی كۆدەبنەوە
  2019-02-27       1139       

بەپێی هەواڵێكی میدیای فەرمی یەكێتی وابریارە مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ چەند پرسێكی تایبەت بە بارودۆخی هەرێمی كوردستان كۆببنەوە.


ئاوێنە: وابریارە رۆژی "شەممە" رێكەوتی 2-3-2019 بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و چارەسەر كردنی كێشەكانی نیوانیان‌و تاووتوێكردنی رەشنوری رێككەوتنی سیاسی نێوانیان شاندێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بكات.

لەلایەكی دیكەوە د. رۆژنوری شاوەیس، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت ئەو نەی بیستوە شاندی پارتی سەردانی سلێمانی بكات، دەشڵێت "ئێمە چەند جارێك چوینەتە سلێمانی كاتی ئەوە هاتوە یەكێتیش بێتو هەولێر".


وتیشی " ئێمە چەند جارێک چوینەتە سلێمانی بۆ لای برادەرانی یەکێتی، بۆ لای برادەرانی گۆڕان و حیزبەکانی دیکە، ئایا ئێستا کاتی ئەوە نەهاتوە ئەوانیش بێن و سەرێکمان لێبدەن".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×