ترەمپ: هاوکاری ٤ ملیار دۆلاری ساڵانە بۆ ئیسرائیل دەوەستێنین
  2026-11-03     

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بانگەشەی کردووە کە ئەمریکا هاوکاری ساڵانەی ٤ ملیار دۆلاری بۆ ئیسرائیل دەوەستێنێت، بەڵام بەشێوەیەکی ئاسایی چەک بە تەلئەبیب دەفرۆشێت.

 

ئاوێنە: ئاژانسی ئاسۆشێیتد پرێس بڵاویکردەوە، ترەمپ لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ کەناڵی هەواڵی "فۆکس نیوز" رایگەیاندووە، "دەتوانن ئەمە وەک جۆرێک لە ئاڵوگۆڕ لێی بڕوانن؛ چ یارمەتیی سەربازی بێت و چ پارەی نەخت. سەیری بکەن، ئێمە بە بڕی ٤ ملیار دۆلار کاڵا و پارەیان پێدەدەین، لەکاتێکدا ئەوان پێویستییان پێی نییە. نەتانیاهۆ ئەم بابەتەی لەگەڵم باسکردووە و نزیکەی دوو ساڵە لەسەری گفتوگۆ دەکەین، چونکە بڕەکە زۆر گەورەیە".

ترەمپ وتوویەتی "ئیسرائیل پێویستی بەو یارمەتییانە نییە و ئەم بڕە پارەیە بارێکی دارایی قورسە بۆ ئەمریکا. هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە کە یارمەتییەکانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل بووەتە بابەتێکی مشتومڕ لەنێوان هەندێک لە کاندیدەکانی حیزبی دیموکرات، لەوانەش "عەبدول ئەلسەید"، کاندیدی پۆستی ئەنجومەنی پیران لە ویلایەتی میشیگان.

سەرۆکی ئەمریکا دەشڵێت "ئەمریکا لە ساڵانی ڕابردوودا دەیان ملیار دۆلار یارمەتیی سەربازی پێشکەشی ئیسرائیل کردووە".

توێژینەوەیەکی ئەکادیمی کە ساڵی ڕابردوو بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات کە ئەمریکا لە سەردەمی سەرۆکایەتیی جۆ بایدن و دۆناڵد ترەمپدا، دوای دەستپێکردنی جەنگی غەززە لە ساڵی ٢٠٢٣، لانیکەم ٢١.٧ ملیار دۆلار یارمەتیی سەربازی خستووەتە بەردەستی ئیسرائیل.

توێژینەوەیەکی دیکەش کە ئەویش ساڵی ڕابردوو لەلایەن پرۆژەی "تێچووی جەنگ(Costs of War) " لە قوتابخانەی واتسۆنی کاروباری نێودەوڵەتی و گشتیی زانکۆی براون بڵاوکراوەتەوە، دەریدەخات کە ئەمریکا لە دوو ساڵی پێش ئەوەدا نزیکەی ١٠ ملیار دۆلاری دیکەی بۆ یارمەتییە ئەمنییەکان و ئۆپەراسیۆنە جۆراوجۆرەکان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خەرجکردووە.
 

زۆرترین بینراو
​لە ئەڵمانیا و ئیسپانیاوە تا ژاپۆن و کەنەدا؛ مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی وەرگرتنی ڤیزای کار لە جیهاندا
وتەبێژی حیزبی سۆسیالیست فەرمانی دەستگیرکردنی محەمەدی حاجی مەحمود بە "سیاسی و بازرگانی" دادەنێت
پژاک: گۆڕانکاریمان لە ڕێبازی چارەسەریدا نەکردووە و داوای فیدراڵیزمێکی ورد لە ئێرانێکی دیموکراتیکدا دەکەین
كه‌ركوك.. دوای كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی ئه‌مپێری مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان، خاوه‌ن مۆلیده‌كان ده‌ستیان به‌ خۆپیشاندان كرد
ئایا ئۆجالان لەزیندان ئازاد کراوە؟
ترەمپ داوایەکی بەپەلەی نەتانیاهۆ بۆ لێدانی ئێران ڕەتدەکاتەوە
سه‌نته‌ری میترۆ: بكوژانی رۆژنامەنوسان له‌ هه‌رێمی كوردستان ئازادن
بە مەرجێک قەرزەکان بدرێنەوە؛ حکومەتی هەرێم سزای دواکەوتنی دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەبەخشێت
عێراق لەبارەی کێڵگەی نەوتی قورنە ٢ رێککەوتنی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەمریکی راگەیاند
واڵ ستریت جۆرناڵ: ئەمریکا هێرشێکی ئاسمانیی سنوورداری کردووەتە سەر دوورگەی قشم لە ئێران
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×