بانکی ناوەندی ئاستی فرۆشی دۆلاری کاشی زیادکرد
  2024-01-22       1582       

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی کانوونی دووەم بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بڵاوکردەوە کە بەراورد بە دوێنێ ئاستی فرۆشی دۆلاری کاشی زیادکردووە. 

ئەمرۆ بانکی ناوەندی عێراق لە خشتەی فرۆشی رۆژانەیدا بڵاویکردەوە کە تێکڕای فرۆشی دۆلار بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە ٢١٨ ملیۆن و ١٤٦ هەزار و ٧٥٥ دۆلار بووە و لەو بڕەش ٢٠ ملیۆن و ٣٣٠ هەزار دۆلار بەشێوەی کاش فرۆشراوە، هەروەها فرۆشی حەواڵە ١٩٧ ملیۆن و ٨١٦ هەزار و ٧٥٥ دۆلار بووە.

بەراورد بە دوێنێ بانكی ناوەندی بۆ ئەمڕۆ زۆرترین دۆلاری كاشی خستووەتەڕوو، چونكە دوێنێ بانکی ناوەندی ٢٠٩ ملیۆن و ٦٣٤ هەزار و ٣٠٤ دۆلاری خستە بازاڕەوە و ١٦ ملیۆن و ٦٣٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش خستەڕوو. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×