خیانه‌ت له‌به‌ره‌به‌یانی مێژوی كورده‌وه تا 16ی ئۆكتۆبه‌ر
كه‌یوان ئازاد
2019-03-26   1378
یه‌كه‌مین خیانه‌ت كه له‌قۆناغی مێژووی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست ناسراو به(قۆناغی مێژوی ئیسلامی) له‌نه‌ته‌وه‌ی كورد كرابێت، ئه‌و خیانه‌ته بو، كه (ئه‌بو لوئلوئه‌ی فه‌یرووز) بۆ بنه‌ماڵه‌ی ساسانی ئه‌نجامداو دواجار خۆی بووە قوربانی بێ ئه‌وه‌ی هیچی لێ ده‌ستبه‌ر بكات.
(ئه‌بو لوئلوئه‌ی فه‌یروز)، كه ناوی ته‌واوی (بابه شوجاعه‌ددینی نه‌هاوه‌ندی)و كوردێكی موسڵمان و شوانكاره‌ی شاری (نه‌هاوه‌ند) بو، به‌بۆچونی به‌شێك له‌سه‌رچاوه‌كانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی و ته‌نانه‌ت ساسانی، له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی حه‌وته‌می زایینی له گوندێكی نزیك شاری (نه‌هاوه‌ند) به ناوی (فه‌یرووز) له‌دایكبووه. سه‌ره‌تا له‌سه‌ر باوه‌ڕی ئایینی زه‌رده‌شتی و له ڕووی ریشه‌ی نه‌ژادیشه‌وه كورد بووه. چووەته نێو ڕیزی سوپای ئیمپراتۆڕیی ساسانی و وه‌ك سه‌رباز خزمه‌تی كردووه. كاتێكیش ساسانییه‌كان له شه‌ڕی (نه‌هاوه‌ند) له‌لایه‌ن سوپای عه‌ره‌بی ئیسلامی به سه‌ركردایه‌تیی (نو‌عمان كوڕی زی موقرن) و له ساڵی (21ك/641ز) تێشكان و ڕووخان، شار و ناوچه‌ی نه‌هاوه‌ند له‌لایه‌ن سوپای عه‌ره‌بی ئیسلامی داگیر كرا و بوو به به‌شێك له ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ڕاشدی. (بابا شوجاعه‌ددین)یش وه‌ك سه‌ربازێكی تێكشاوی سوپای ساسانییه‌كان، بووه وه‌رزێر (جووتیار) و ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆی و خێزانه‌كه‌ی له‌سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی ناوچه‌كه‌ی تێپه‌ڕاند. وه‌ك سه‌رچاوه‌كانیش باسی ده‌كه‌ن، به‌هۆی ئازایه‌تی و لێهاتوویی له شه‌ڕی (نه‌هاوه‌ند) له‌لایه‌ن (مه‌هران)ی سه‌ركرده‌یه‌كی سوپای ساسانییه‌كان و چه‌ند فهرماندهییهكی ساسانییه‌وه له‌و شه‌ڕه‌دا ناسرا. دوای شه‌ڕه‌كه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌و فه‌رماندانه‌ی سوپای ساسانی كه له شه‌ڕه‌كه ڕزگاریان بووبوو و له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری (نه‌هاوه‌ند) خۆیان حه‌شار دابوو، داوای لێ كرا، تۆڵه‌ی ئه‌و شكسته له خه‌لیفه‌ی موسڵمانه‌كان بكاته‌وه.
له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی هۆكاری شكستی ساسانییه‌كان و ڕووخانی ئیمپراتۆڕیی ساسانی، به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه و شه‌ڕی (ئه‌لقادسیه)ی ساڵی (15ك/ 636ز)دا، به‌هۆی دووه‌مین خه‌لیفه‌ی ڕاشدی (عومه‌ری كوڕی خه‌تاب) بوو، كاتێك فتوای له‌سه‌ر لێدان و ڕووخانی ئیمپراتۆڕیی ساسانی دا. دواجار له‌سه‌ر داوا و پلانی ئه‌و فه‌رمانده په‌رته‌وازانه‌ی ساسانی له ساڵی (23ك/ 643ز)دا (بابا شوجاعه‌ددین)یان به ناوێكی خوازراو، كه (ئه‌بو لوئلوئه‌ی فه‌یرووز) بوو، نارده شاری (مه‌دینه)ی پایه‌ختی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی راشدی. له‌وێش به‌ناوی (لوئلو)ی خه‌ڵكی گوندی (فه‌یرووز)هی نه‌هاوه‌ند خۆی ده‌رخست، تا سكاڵای گوند و ناوچه‌كه‌یان له والی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ڕاشدییه‌كان له ویلایه‌تی به‌سڕه، به خه‌لیفه‌ی موسڵمانان بگه‌یه‌نێت، كه (عومه‌ری كوڕی خه‌تاب) بوو. والییهكهش (موغه‌یره كوڕی شوعبه) بوو. ئه‌وه دوای چه‌ند ڕۆژ مانه‌وه له شاری (مه‌دینه)، توانی خه‌لیفه ببینێت و سكاڵاكه‌ی بگه‌یه‌نێته ئه‌و، به‌ڵام به‌هۆی گوێنه‌دانی خه‌لیفه به سكاڵاكه‌ی و متمانە نەبوونی به والییهكهی، دواجار بڕیاری تیرۆركردنی خه‌لیفه‌ی دا. ڕاستییه‌كه‌شی ئه‌وه بوو، كه ناوبراو بۆ تیرۆركردنی خه‌لیفه هاتبووه شاری (مه‌دینه)، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بگاته خه‌لیفه و بیناسێت، تا ده‌رفه‌تی كوشتنی بۆ ده‌ڕه‌خسێت، بابه‌تی سكاڵای هێنابووه گۆڕێ، كه ئه‌و پلانه‌ش له‌لایه‌ن فه‌رمانده په‌رته‌وازه‌كانی ساسانییه‌وه بۆ داڕ‌ێژرابوو. به‌پێی گێڕانه‌وه‌یه‌كی نزیك له ڕاستیش، (ئه‌بو لوئلوئه‌ی فه‌یرووز) خه‌لیفه‌ی له كاتی نوێژی به‌یانی و له دووه‌مین ڕكاتی نوێژدا كه (ركووع) بوو، به خه‌نجه‌رێك له پشتی خه‌لیفه‌ی دا و برینداری كرد، به‌ڵام دوای (سێ) ڕۆژ به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌یه‌وه كۆچی دوایی كردووه. (ئه‌بو لوئلوئه)ش به‌ده‌ستی عه‌ره‌به موسڵمانه‌كانی مزگه‌وت كوژرا. لێره‌وه‌ش بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژووی ئیسلامدا، یه‌كه‌مین خه‌لیفه، كه دووه‌مین خه‌لیفه‌ی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ڕاشدی، له مزگه‌وتی ماڵی خودا و له‌كاتی نوێژدا تیرۆر كرا. كاره‌كه‌ش به پلانێكی فارسی به كوردێكی ناوچه‌ی نه‌هاوه‌ند ئه‌نجام درا. به‌و ڕووداوه‌ش تۆڵه‌ی ساسانییه‌كان له موسڵمانه‌كان و ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت به كوردێك كرایه‌وه!
خاڵی گرنگ و سه‌رنجڕاكێشی ئه‌و ڕووداوه‌ش ئه‌وه‌یه كه دوای ئه‌و كاره‌ی (ئه‌بو لوئلوئه‌ی فه‌یرووز) كورده‌كان نه‌بوونه نه‌یاری ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ئیسلامی، به‌ڵكوو ئه‌وه فارسه‌كان بوون دوای ڕووخانی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان (ساسانی) ئه‌و كاره‌یان به كوردێك كرد و بۆی گریان. ته‌نانه‌ت بواریان نه‌دا یه‌ك كه‌س له خۆیان و نه‌وه‌كانیان ناو بنێن (عومه‌ر)، چونكه به هۆكاری ڕووخانی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان زانی. ته‌نانه‌ت زۆر به توندی دژایه‌تیی ناوه‌كانی (ئه‌بوبه‌كر و عوسمان و عومەر و مه‌عاویه و یه‌زید)یان كرد، تا به ناوه‌كانی (عائیشه و حه‌فسه) ده‌گات، چونكه (عائشه كچی ئه‌بوبه‌كری سدیق) و (حه‌فسه كچی عومه‌ری كوڕی خه‌تاب) بوو. به‌پێچه‌وانه‌وه كورده‌كان، شانازییان به ناوه‌كانی (ئه‌بوبه‌كر و عومه‌ر و عوسمان و عایئشه و حه‌فسه)ه‌وه كرد و ناوی سه‌دان و هه‌زاران ڕۆڵه‌ی خۆیان به‌و ناوانه‌وه نا. له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ی (خه‌لیفه عومه‌ری كوڕی خه‌تاب)ی تیرۆر كرد، كوردێكی هه‌رێمی خوزستان بوو، نه‌ك فارس و ساسانی؟ ئه‌و ڕووداوە واقیعه سیاسییه‌ش وای له (كورد) كرد بۆ (نۆ) سه‌ده‌ی داهاتوو له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی خۆی كێبڕكێ و ململانێ له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه بكات، كه دژایه‌تیی ئایینی ئیسلام و كۆمه‌ڵگای ئیسلامیان كرد، بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت و یه‌ك خه‌لیفه‌ش ئه‌وه قبوڵ بكات، كه یه‌ك كه‌سایه‌تیی كورد پۆستێكی باڵا له ده‌وڵه‌تانی خه‌لافه‌ت وه‌ربگرن!
سه‌رچاوه‌كانی ئه‌م باسه:
1.الگبری: تاریخ الگبری.
2. أبن الاپیر: الكامل فی التاریخ.