بانکی ناوەندی عێراق: یەدەگی دراوی قورس 99 ملیار دۆلاری تێپەڕاند
  2023-01-02       536       

بانكی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە، رایگەیاند، یەدەگی دراوی قورسی وڵاتەكە، 99 ملیار دۆلاری تێپەڕاندوەو لەماوەیەكی كەمیشدا دەگاتە 100 ملیار دۆلار.

ئاوێنە: عەمار حەمەد، جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ لە لێدوانێكدا بۆ میدیای رەسمی عێراق، وتی، پلاتفۆرمی ئەلەکترۆنی تایبەت بە بازرگانی دەرەوە خرایە کارو ئەم پلاتفۆرمە نوێیە تاکە رێگایە بۆ تەمویلکردنی بازرگانی دەرەکی.

ئاماژەی بەوەشداوە كە یەدەگی دراوی قورس لە بانكی ناوەندی عێراق گەیشتۆتە زیاتر لە 99 ملیار دۆلارو لەماوەیەكی كەمیشدا دەگاتە 100 ملیار دۆلار ئەوەش بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوت.

بەپێی قسەی عەمار حەمەد، بەرزبونەوەی یەدەگی عێراق، نیشایەكی ئەرێنییە بۆ حكومەتی عێراق و بانكی ناوەندی لە پەیوەست بە جێگیركردنی نرخی فرۆشتنی دۆلار و نرخی دینار.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×