زانیاری لەبارەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ئاشکرا دەکرێت
  2024-05-10       465       

سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕایگەیاند، پێدانی زەوی بە فەرمانبەران و مامۆستایان لە ڕێگای پڕكردنەوەی فۆڕمەوە دەبێت، بە سیستمی خاڵەبەندی زەوییەکان دابەشدەکرێت.

عەبدولواحید محەمەد، سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕایگەیاند، پێدانی زەوی بە فەرمانبەران و مامۆستایان بەپێی خاڵ و پلەبەندی دەبێت و چەند مەرجێکی هەیە، ڕەچاوی ساڵانی خزمەت و خێزان و منداڵ دەكرێت، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت ئەو فەرمانبەرە پێشتر لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند نەبووبێت.

لەبارەی میکانزیمی پێدانی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران و مامۆستایان ئاماژەی بەوەکرد، لە ڕێگای پڕكردنەوەی فۆڕمەوە دەبێت، كە لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە فۆڕمەکە گەڵاڵ ەدەكرێت و دواتر گشتاندنی بۆ سەرجەم وەزارەتەكانی دیكە بۆ دەكرێت و ڕەچاوی سیستمی خاڵبەندی دەكرێت، لە هەمانكاتدا رەزامەندیی فەرمانگە پەیوەندییەكانی بۆ وەردەگیرێت.

دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە کاتێکدایە، لە دوای ساڵی 2005ەوە زەوی دابەشنەكراوە و بەشێك لە مووچەخۆرانیش خانەنشینبوون و لە وەرگرتنی زەوی سوودمەندنەبوون.

هاوکای بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لە 27ی ئازار وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ڕاسپێردران بۆ دابەشکردنی زەویی نیشتەجێ بەسەر سەرجەم فەرمانبەران و کارمەندانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە پێشتر سوودمەند نەبوون لە وەرگرتنی زەویی نیشتەجێبوون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×