حكومەتی عێراق رەزامەندی دەربڕی لەسەر ناردنی غازی ماڵان بۆ هەرێمی كوردستان تا ئەو كاتەی كێڵگەی كۆرمۆر دەست بە بەرهەمهێنانی غاز دەكاتەوە.
ئاوێنە: وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، لەسەر داوای وەزیری سامانە سروشتییەکان، حکومەتی فیدراڵ ڕەزامەندی لەسەر ناردنی رۆژانە 620 تۆن غازی ماڵان بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی.
ئەوەشی خستۆتەڕو، ناردنی ئەو بڕە غازە تا ئەو کاتە دەبێت كە کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەست بە بەرهەمهێنان دەکاتەوە.