حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ ریگهیاند ئێمە، 10 رۆژ کاتمان رەخساند بۆ کارە دیپلۆماسییەکان بەڵام بێ ئەنجامد بوون و ئامانجیشمان تەمبێکردنی رژێمی زایۆنی بوو."
ئاماژهی بهوهشدا ئەوەی لە سووریا لەبەرامبەر ئێران کرا، پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان بوو. تەنانەت لە هێرشکردنە سەر بنکە ئاسمانییەکە کە لەوێوە هێرشکراوەتە سەر کۆنسوڵخانەکەمان لە سووریا، ئاگامان لە وردەکارییەکان بوو و زانیمان لە کوێی ئەو بنکە ئاسمانییە بدەین."
لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا ئەمیرعەبدوڵڵاهیان رایگەیاند "نزیکەی 72 کاژێر بەر لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە، زانیاریمان بە دراوسێکانمان دا کە وەڵامی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر بنەمای بەرگری رەوای خۆیەتی."