دژی بڕینەوەی دارستانەکان لە دێرسیم ناڕەزایەتی نیشان درا
  2024-05-10       202       

بە ڕێگەپێدانی دەوڵەت دارستانەکانی دێرسیم دەبڕدرێنەوە، هەر بۆیە کۆمەڵەی ژینگەپارێزیی و پاراستنی مونزوور قڕکردنی دارستانەکانیان لە دێرسیم شەرمەزار کرد.

لە هەرێمی چخەکە لە سەر ڕێگای خۆزات و ناوەندی دێرسیم، بەڵێندەر محەمەد تووران بە ڕێگە پێدانی دەوڵەت، دەستی بە بڕینەوەی دارەکانی ئەو ناوچەیە کردووە، لە دژی ئەمەش کۆمەڵەی ژینگەپارێزیی و پاراستنی مونزوور  گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.

یوسف تۆپچوو لەسەر ناوی کۆمەڵەکە وتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە کرد، بە دەیان ساڵە دارستانەکانی دێرسیم قڕدەکرێن و لە ناو دەبرێت، ئەمەش زیانگەیاندنێکی زۆرە بە سرووشتی دێرسیم.

هەروەها لە چالاکییەکەدا پارێزەر بارش یەڵدرم، قڕکردنی دارەکانی بە نایاسایی دانا و داوایکرد بە زووترین کات ئەم قڕکردنە بوەستێنرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×