پێویستە شۆفێران ئاگاداری پلەی گەرمی ناو ئۆتومبێلەكانیان بن لەكاتێكدا لەژێر تیشكی رۆژ لەم وەرزی گەرمایەدا جێیدەهێڵن.
ئاوێنە: بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسیو بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بە ئینفۆگرافیكێك زیانەكانی راگرتنی ئۆتومبێل لەژێر تیشكی خۆر ئاشكرا دەكات، داواش لەشۆفێران دەكات ئاگاداری سەلامەتی خۆیانو سەرنشینانیان بن.
كەشناسی هەرێم دەڵێت " لە وەرزی هاوین و لەكاتی بەرزبونەوەی پلەی گەرمیدا، زۆر ئاگاداری سەلامەتی خۆت و سەرنشینانی نێو ئۆتۆمبێلەكەت ببەوە، بە تایبەتیش منداڵان و كەسانی بەتەمەن و تەنانەت گیاندارەكانیش لە بەرزبونەوەی خیرای پلەی گەرمیی نێو ئۆتۆمبێل لە كاتی وەستاندنی لەژێر تیشكی راستەوخۆی خۆرو بێ بەكارهێنانی یەكەی فێنككەرەوە – تەبرید".