ئەندامی رێكخراوی وادی ئەڵمانی، كوردستان رەسوڵ رایدەگەیەنێت لەسنوری هەولێر 95% ی كچان خەتەنەكراون بەر لە ساڵی 2000 ، باس لەوەش دەكات لەدوای ئەو بەروارەوە دیاردەكە كەمیكردوە.
ئاوێنە: كوردستان حەسەن، ئەندامی رێكخراوی وادی ئەڵمانی بە دەنگی ئەمریكای وتوە "ئێمە سەردانی ھەموو گوند و ناحییەکانی سنووری ھەولێرمان کردووە، سەدا نەوەد و پێنجی ئەو کچانەی تەمەنیان لە خوار ساڵی 2000 ەوەیە، خەتەنە کراون و وە لە ناو ئەوانەیش کە لە سەرووی ساڵی 2000 ەوەن کچی خەتەنەکراو ھەن، بەڵام کەمتر".
راشیدەگەیەنێت لە ساڵانی 2008 ەوە دیاردەی خەتەنەکردن کەمبوتەوە، تەنیا لەو گوندانە نەبێت کە ھاتوچۆی کەمیان بەسەرەوەیە و خەڵک دەستیان پێناگات.
ئەو پێیوایە بەردەوامی ئەم دیاردەیە دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر کچان و هۆکارێکە بۆ بەرزبونەوەی ڕێژەی قەیرەیی و خەتەنەکردن، وا لە ژن دەکات کە حەزی بۆ ھاوسەرگیریکردن کەمبێتەوە، چونکە بەشێک لە ئارەزووی جەستەی رو لە کەمی دەکات، ئەمە جگە لەوەی کلتووری کوردی ژن بە جۆرێک رادەھێنێ کە تەنانەت ژنی خەتەنەنەکراویش عەیبەیە حەزی بە پرۆسەی ھاوسەرگیری بێت یان کوڕێکی خۆشبوێ ئەمەش جۆرێکە لە سڕکردنی مێشکی ژنان.
كوردستان حەسەن، ئەندامی رێكخراوی وادی ئەڵمانی