2021-04-18   2208     
كتێبی ( حه‌سه‌ن سه‌باح ) سه‌رچاوه‌یه‌كی
مێژوییه به‌شێوازی ڕۆمانێك نوسراوه، كاتێ خوێنه‌ر ده‌ستپێده‌كات به‌خوێندنه‌وه‌ی
زۆر لای گرنگه تاكۆتایی چیرۆكه‌كان به‌رده‌وام بێت، خوێندنەوەی شاره‌زا بونه لهڕوداوو به‌سه‌رهاته
شاراوه‌كانی سه‌ده‌ی دوانزەهەم، ناوه‌ڕۆكی په‌رتوكه‌كه بریتیه لهجوڵانهوهی "حه‌سه‌ن سه‌باح"ی سەرکردەی ئیسماعیلییەکان، له‌لایه‌ن نوسه‌ری به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسی ( پول ئامیر ) نوسراوه
، به‌زمانی ئینگلیزی و فه‌ره نسی چاپكراوه ، وه‌رگێڕی ناسراوی كورد ( زه‌بیحوڵای
مه‌نسوری ) كه‌شیعه مه‌زهه‌بی شاری سنه‌یه وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی فارسی ،
ده‌قه فارسیه‌كه‌ی زیاتر له چل جار چاپكراوه ، نوسه‌ری كورد حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید بهئهدهبیاتێكی كوردی جوان وه‌ریگێراوه‌ته
سه‌رزمانی كوردی ، بهدووبهرگ چاپكراوه كۆی لاپه‌ڕه‌كانی هه‌ردوو به‌رگه‌كه (
833) لاپه‌ڕه‌یه ئه‌وه‌ی به‌رده‌ستمان چاپی سێهه‌میه‌تی، له ناو باسه‌كاندا ڕۆڵی فه‌رمانده‌كان و
ئازایه‌تی ڕاستگۆی سوپای كورد ده‌خاته ڕوو له‌و چه‌رخه‌دا ، كه زیاتر له‌گه‌ڵ سه‌لجوقیه‌كان
دژی باتنیه‌كان جه‌نگاون ، هه‌ندێ كاتیش سه‌ربه‌خۆ بوون ، ئه‌م به‌رهه‌مه یه‌كێكه
لهپهرتوكه گرنگه‌كانی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست بهچلوپێنج تهوهردابهشكراوه .
مێژوو ئهوزانستهیه كه ڕابووردومان به
تێڕوانینێكی ژیرانه بۆ ده‌گێڕێته‌وه ، مێژونوس هه‌رچه‌ند بێلایه‌ن بێت له‌كاتی
لێكۆڵینه‌وه‌ی مێژویدا ، ناتوانێ ڕای خۆی تێكه‌ڵ بهتێڕوانینهكانی نه‌كات ، به‌ڵام
وهرگێڕباسهكان وه‌ك خۆی ده‌گێڕێته‌وه سه‌رزمانی دایك .
ئه‌م به‌رهه‌مه مێژویه‌كه له ( تیرۆری
ئیسلامی ) كهتائێستهش ڕۆژانه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌گشتی ووڵاتانی عه‌ره‌بی
ئیسلامی و عێراق به‌تایبه‌تی ڕوئه‌دات ، سه‌دان و هه‌زاران هاوڵاتی بێ‌تاوان ده‌بنه
قوربانی ، گه‌لی كوردیش زیانێكی زۆری به‌ركه‌وت لهقهڵاچۆكردنی كوردانی یه‌زیدی و
ڕۆژئاوای كوردستان ، ئه‌م ڕوداوه قێزه‌ونه به‌ئاین ڕوپۆشكراوه مێژویه‌كی دێرین وخوێناوی
هه‌یه ، ( حه‌سه‌ن سه‌باح ) لێردا ئه‌بێته ئه‌و كه‌سایه‌تیه ناوه‌رۆكی ئه‌م به‌رهه‌مه
ڕێك ده‌خات ، ساڵی ( 1124ز ) ی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئاینی كردوه له
قه‌ڵای ئالهموت ، ڕێبازی ئیسماعیلیه
شیعه ئایدۆلۆژیای بوه ، له‌ناو ئه‌و ڕێبازه‌شدا په‌یره‌وی ( نزارییه ) ی شیعه‌ی
هه‌ڵبژاردوه ، ئه‌و باڵه توند ڕه‌وه‌ی له ڕێبازێكی توند ڕه‌وی شیعه به‌كاربردوه، واته چ په‌یره‌وی نزاریه سه‌رچاوه‌كه‌ی كه ( ئیسماعیلییه ) له‌و توند ڕه‌وه
ئاینیه شیعه گه‌رایه بون ، كه كوشتن وقهڵاچۆكردن و تۆقاندنی مرۆڤایه‌تی لێ كه‌وته‌وه
، مه‌به‌ستیان بڵاو كردنه‌وه‌ی ڕێبازه‌كه‌یان و فراوان كردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیان
بوه له‌جیهانی ئیسلامی سونه مه‌زهه‌بدا ، له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه ( نزارییه _
ئیسماعیلیه‌كان ) بانگه‌وازیان بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته و ڕه‌وایه‌تی پێدانی بۆ
كوشتارگه‌كان ئه‌كرد ، خه‌لافه‌تی ده‌وڵه‌تی ( عه‌باسی ئیسلامی ) كه‌وتبوه
ژێر ئه‌ژمونی بنه‌ماڵه‌ی ( سه‌لجوقی و
توركه سونه‌كانه ) وه ، واتهململانێكه له‌نێوان سێ گه‌لی ( عه‌ره‌ب وفارس و
تورك دا ) بوه ، به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌مرۆ باجه‌كه‌ی خه‌ڵكی بێ‌تاوان و نه‌ته‌وه‌كانی
وه‌ك ( كورد و ئازهرو بلوج ) داویانه .
_ ئهوتیرۆر و تۆقاندنه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌مان
مێژوی سه‌رده‌می ( حه‌سه‌ن سه‌باح ) دوباره ئه‌كرێته‌وه ، كهلهساڵهكانی (
1124_1256 ز) واته 166 ساڵ ده‌وڵه‌تی عه‌باسی عه‌ره‌بی و ده‌وڵه‌تی سه‌لجوقی
توركه‌كان ، به‌شه‌ڕی چه‌كداری و به‌ره‌یی بۆ لێدانی نه‌یاره‌كانیان بۆیان نه‌كرا
، ( حه‌سه‌ن سه‌باح ) به تیرۆر كردنی ئه‌و كه( ئه‌میری ) ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به‌ناو
ئیسلامیه بوه ڕه‌وایه‌تی به هه‌موو كوشتن تۆقاندنێك دا ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌یان
زانا و پیاوی ئاینیان له ناو مزگه‌وته‌كاندا تیرۆر كرد چه‌ندین كاری كۆمه‌ڵكوژیی
تریان ئه‌نجامداوه ، پشت به‌ستو بون به‌چه‌ندین ده‌قی قورئانی و فه‌رموده‌كانی په‌یامبه‌ری
ئیسلام ( د..خ ) له‌گه‌ڵ وته‌كانی ( ئیسماعیل ) كه‌خۆیان ڕاڤه‌یان بۆ كردوه‌و په‌سه‌ندیان
كردوه ، ئه‌و به‌رنامه‌یه بێ ئامانج نه‌بوه بۆ لێدانی ده‌سه‌ڵات و مێژووی
ئیسلام بوه ، پێیان وابوه گوایه ئه‌وان خۆیان سه‌پاندوه به‌سه‌ر دونیای
ئیسلامدا ، تێڕوانینی ( حه‌سه‌ن سه‌باح ) له‌ناوه‌ڕۆكدا بۆ مه‌رامێكی سیاسی و گه‌یشتن
به‌ده‌سه‌ڵات بوو ، به‌ڵام له‌شێوازدا به‌ئاین كراوه فاكته‌ر بوو بۆ گه‌شتن به‌ئامانجه‌كان
واته ( ئاین ) كاره‌كته‌ر و ( ده‌سه‌ڵات ) ئامانج بوه ، له‌كۆتایدا ( 166) ساڵ
خه‌لافه‌تی عه‌باسی گۆڕی و ماوه‌یه‌ك گیرۆده‌ی ده‌ستی توركی سونه مهزبی توندڕه
بوو .
ئه‌م به‌رهه‌مه سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگه بۆ
تێ گه‌شتن له قۆناغێكی مێژویی ناوه‌ڕاست و ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئاینی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاكانی
جیهان به‌گشتی و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌تی، ئه‌وه‌ی له‌م په‌رتوكه‌دا
باسكراوه له‌سه‌ر جوڵانه‌وه‌ی ( حه‌سه‌ن سه‌باح ) جیاوازه له‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ له
كتێبه‌كانی تردا سه‌باره‌ت به‌م ڕێبازه نوسراوه ، ته‌نها بزوتنه‌وه‌یه‌كی مه‌زهه‌بی
بوه ویستویه‌تی ئێران له‌ژێر سوڵته‌ی خه‌لیفه‌كانی عه‌باسی و سوڵتان و ئه‌میره‌كانیان
ڕزگاركات .
هێرشی سوپای سه‌لجوقیه‌كان بۆ سەر ئه‌له‌موت
ئه‌له‌موت وڵاتێكه شوێنی نیشته‌جێ بونی (حه‌سه‌ن سه‌باح )ه قه‌ڵایه‌كی
به‌رزی تۆكمه‌ی به‌رزی دروستكردوه جێگه‌ی چه‌ند هه‌زار كه‌سێكی لێ ئه‌بێته‌وه ،
به‌دیواری ئه‌ستور چوار ده‌وری گێرا ، ڕێگه‌یه‌كی زۆر عاسی و ناڕحه‌تی هه‌یه ، چه‌ندین
عهمهمباری ئاو و ئازوقه‌ی دروستكردوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر لێی
بمینێته‌وه ، دیاره چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی كردوه كه ڕۆژێك هێرش بكرێته سه‌ریان ،
به‌ڵێ سوپای ( خواجه ) پاش ماوه‌یه‌كی زۆر ڕێگابڕین بۆ هێرش كردنه سه‌ریان ،
كاتێ تێپه‌رده‌بێت له چیای تاڵه‌قان ده‌گه‌نه قه‌راخ ڕوباری ئه‌له‌موت ، سوپا بریتیه له 30هه‌زار سه‌رباز كه پێنج هه‌زاریان
سوارچاكن ، به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌رسه‌لان شازاده‌یه‌كی ته‌مه‌ن 30 ساڵه‌ی خۆپه‌رست
و له‌خۆڕازی ، بهحهدێك لوت به‌رزه زۆربه‌ی ئه‌فسه‌ر و چه‌كداره‌كانی لێی بێزاربون
، ئه‌وه هۆكاره كراوه به‌فه‌رمانده‌ی ئه‌وهێزه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌ر شاری ئه‌له‌موت
داگیركات قه‌تڵوعامیان ده‌كات زۆر بێ بهزیه ، ئاگاداری هێزه 30ههزاركهسیهكهی
كرد كه‌بۆ جیهاد هاتون پێویسته هه‌موان زۆرئازایانه بجه‌نگن ، حه‌سه‌ن سه‌باح له‌ڕێگه‌ی
جاسوسه باتنیهكانیهوه كه‌دانیشتوی ئه‌وبه‌ری ڕوباری ئه‌له‌موت بون ، هه‌واڵی پێگه‌شت كه‌هێرش
ده‌كرێته سه‌ریان ، زۆربه‌ی باتینهكانی كۆكرده‌وه قسه‌ی بۆ كردن پێوسته بجه‌نگ
لهپێناومانهوهیان ، بۆ په‌ڕینه‌وه‌ی دوژمن لهڕوبارهكه پردێك هه‌بوو بڕیاری
دا بیڕوخێنن ، هه‌ندێ پیاوی نارد نیوه‌ی پرده‌كه‌یان ڕوخاند شیوێكی زۆر قوڵه ،
لاپاڵه‌كانی زۆر سه‌خت بوو كه‌س نه‌ی ده‌توانی لێی بپه‌ڕێته‌وه ، هێزی سه‌لجوقیه‌كان
كاتێ گه‌شتنه پرده‌كه بینیان ڕوخاوه نه‌یان توانی بپه‌ڕنه‌وه ، هه‌رچه‌نده هه‌وڵێكی
زۆریان دا بی سود بوو ، چه‌ند كه‌سێكیان له‌و پێناوه‌دا كوژراو بریندار بون ، له‌كۆتایدا
سهركهتونهبون گه‌ڕانه‌وه .
سوپای كورده‌كان بۆ گرتنی ئه‌له‌موت كه‌وتنه
ڕێ
به‌فه‌رمانده‌یی نوره‌دین كه‌لهوڕ: خه‌ڵكی
كرماشانه لهكهڵهوركانی ئه‌وناچه‌یه خاوه‌نی سوپایه‌ك بوو كه‌هه‌مویان كورد بون
، له‌سه‌ر بڕیاری تور‌كان خاتون سوپای كورده‌كان به فه‌رمانده‌ی نوره‌دین كه‌لهوری
ئه‌یه‌وێت هێرش بكاته سه‌ر ووڵاتی ئه‌له‌موت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌سه‌ن سه‌باح چه‌ند
تیرۆرستێكی ناردبوو تیرۆری كه‌ن بیكوژن ، خاتون پاداشتێكی زۆر دابوو به‌فه‌رمانده
كورده ، هه‌رچه‌نده په‌شیمان بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاتون له سه‌ر مه‌رگدا بوو نه‌خۆشی
كوشنده‌ی هه‌بوو ، بیری كردوه پێ ده‌چێت هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر دوژمن بگه‌ڕێنه‌وه
بۆ كرماشان چه‌ندین ساڵ بژین به‌و پاره‌یه كهوهریان گرتوه ، پێی وابو فهرمانهده
ئه‌ڵی تور‌كان خاتون له‌سه‌ره مه‌رگ دایه بۆچی من خۆم خه‌ڵكه‌كه‌م بده‌م به‌كوشت ،
به‌واتای ئه‌وه‌ی خیانه‌تی لێ ده‌كات ، له‌و ساته‌دا فه‌رمانه‌ده‌ی عه‌ره‌به‌كان
ناوی ( واعز ) ده‌بێت له‌به‌غدا نیشته‌جێن ، بیرده‌كاته‌وه بۆ چی سه‌ردانی تور‌كان
خاتون نه‌كات بۆدابین كردنی مووچه‌ی سه‌ربازه‌كان ، ده‌یزانی نه‌خۆشه به‌وزوانه
ئه‌مرێت ویستی له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێك بڕوات بڕیاره‌كه‌ی گۆری سوپاكه‌ی خسته ڕێ به‌روه
و( ئه‌وله‌م ) ، لای گران بوو خاتون ببینێ هه‌رچۆن بێ سه‌ردانی كرد ، كاتێ خاتونی
شازاده‌ی زۆرجوانی بینی چی به‌سه‌رهاتوه دڵگران بوو ، ده‌موچاوی تێك چوه لاواز‌و
لوت باریك بوه زانی كاتی زۆری نه‌ماوه ده‌مرێت ، خاتون بانگی واعزی كرد ووتی
باكه‌س له‌م ژوره‌دا نه‌مێنێ قسه‌مان هه‌یه ، واعز لای سه‌یر بوولێی نزیك بویه‌وه
، تور‌كان خاتون پێ وت كاتێ هاتی سوپای كوردهكانت نه‌بینی وتی نه‌خێر به‌ڵام
ئاگادارم لێره نه‌ماون ده‌رچون ، خاتون ووتی ناردومن كه‌له‌سه‌ر حه‌سه‌ن سه‌باحم
بۆ بێنن له‌بری ئه‌وه‌ی ویستان تیرۆرم كه‌ن ، ئه‌زانی تۆچی بكه ؟ شوێن پێی نوره‌دین
كهلهوڕو سوپاكهیم بۆ هه‌ڵگره بزانه ئه‌چێت ئه‌له‌موت داگركات یانا ، گهرزانیت
ناچێت ئه‌بێت بیكوژیت كهلهسهركهیم بۆ بێنی ، به‌ڵام سوپاكهت مه‌به ته‌نها له‌گه‌ڵ10پیاوی
ئازابرۆن بۆ ئه‌وه‌ی شك نه‌بات ، به‌خششی 5هه‌زار دینارت ئه‌ده‌مێ ، ئێسته فه‌رمانبه‌ری
دارای بانگ ئه‌كه‌م دووههزارت بداتێ دوای كاره‌كه‌ت سێ هه‌زاره‌كه‌ی تریش له‌گه‌ڵ
مووچه‌ی چهكدارهكانت وه‌رده‌گریت ، واعز
به‌ڵێن ئه‌دات له‌گه‌ڵ ده‌كه‌سی به‌توانا ئه‌كه‌وێت شوێن نوره‌دین كهلهوڕو له‌گوند
( ئینشستان ) ئه‌یان دۆزێته‌وه پێش ئه‌وه‌ی
بگه‌نه ئه‌له‌موت ، جواب ئه‌نێرێ بۆ نوره‌دین كه‌لهوڕ گوایهكاری نهێنی پێیه‌تی
گه‌ره‌كیه بیبینێ به‌ته‌نها ، نوره‌دین بیر ده‌كاته‌وه كارچی پێیه‌تی باوه‌ڕناكات
گومانی لا دروست ئه‌بێت ، 20 چه‌كداری ئازا هه‌ڵ ئه‌بژێرێت پێكه‌وه ده‌كه‌ونه ڕێ
، پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌لای واعز ئه‌ڵێ ئێوه له‌م نزیكانه خۆتان حه‌شارده‌ن ، چه‌كداره‌كانی
واعزیش خۆیان شاردۆته‌وه به‌ڵام نازانن بۆچی هاتون واعز ئاگاداری نهكرودن ،
نوره‌دین ئهگاتهجێ واعزئهلی دابه‌زه باقسه بكه‌ین ده‌یباته‌وه ئه‌ولاوه
فرسه‌ت ئه‌هێنی خه‌نجه‌رێك ئه‌كات به‌سه‌ر دڵی دا ، هه‌رچه‌نده دۆستن نوره‌دین مه‌سئولێكی گه‌وره‌یه له‌پێناو پاره‌دا خه‌ڵتانی
خوێنی ده‌كات ، ئه‌یه‌وێت كه‌له‌سه‌ری لێكاته‌وه ، یه‌كسه‌ر پیاوه‌كانی ده‌گه‌نه
سه‌ری پێش پیاوه‌كانی واعزدهكهون ، واعز
ده‌گرن ده‌ستی ده‌به‌ستن لێی ده‌پرسێت بۆچی وات كرد من ده‌كوژی ؟ ئه‌ویش ئه‌لێ
تور‌كان خاتون پێی ووتم گهرنهچیت بۆداگیركردنی ئه‌له‌موت سه‌ری حه‌سه‌ن سه‌باح نه‌هێنی
بت كورژم ، نوره‌دین ووتی خۆهێشتا نه‌گه‌شتوین ، له‌پێناو چیدا وات كرد ووتی بڕیار
داوه 5 هه‌زار دینارم بداتێ دووههزاریشم وه‌رگرتوه كه‌له‌سه‌ری تۆ ش به‌رمه‌وه
ئه‌وی تریشم ئه‌داتێ ، نوره‌دین ووتی نه‌مزانیوه تور‌كان خاتون دڵی لێم پیسه پێ
ئه‌چێت ته‌ڵه‌ی بۆ نابمه‌وه له‌گه‌ڵ پیاوه‌كانی حه‌سه‌ن سه‌باحیش دا ، بابگه‌ڕێینه‌وه
ڕوبه‌ڕوی یه‌كتر بینه‌وه ، له‌ڕێگادا فه‌رمانده‌ی سوپای كورده‌كان كۆچی دوایی ده‌كات
، عهبدوڵاجاف پیاوێكی دلێره پۆستی فه‌رمانده‌یی سوپای كورد وه‌رده‌گرێت ، ده‌گه‌نه‌وه
مه‌نزڵ تور‌كان خاتون خه‌ریكه دوا هه‌ناسه‌ی ئه‌دات چاوه‌ڕێی كهلهسهرێك ده‌كات
یان نوره‌دین كه‌لهوڕ یان كه‌له‌سه‌ری حه‌سه‌ن سه‌باح ، هیچ كامیان نا بینێ ، ته‌نها
چه‌كداره عه‌ره‌به‌كان ده‌چنه‌لای پێی ئه‌ڵێن واعز ده‌ست به‌سه‌ره توشی نه‌خۆشی
ده‌رونی بوه له‌خۆیه‌وه نوره‌دینی كوشتوه ، تێ ده‌گات نوره‌دین شه‌ڕی نه‌كردوه
، له ڕاستیدا خیانه‌تیشی نه‌كردبوو ، له‌كۆتایدا عهبدوڵاجاف له‌تۆڵه‌ی نوره‌دین
كه‌له‌سه‌ری واعزی تاوانبار لێ ده‌كاته‌وه ، موچه‌ی هه‌ردوو سوپاكه‌ش وه‌رده‌گرێت
عه‌ره‌به‌كانیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه به‌غدا.
