ئومێد عوسمان
هه‌ر له مێژه‌وه گریكه‌كان پێیان وابووه، وه‌سیله (medium) ده‌كرێت له‌خۆیدا په‌یام (message) بێت. له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه ده‌كرێت نووسین ئه‌و په‌یامه‌بێت كه ئاڕاسته‌ی خوێنه‌ر ده‌كرێت، جا خوێنه‌ری وریا‌و وه‌رگر (المتلقی)ی باش ئه‌و كه‌سه‌یه، كه ئه‌و په‌یامه له نێو ده‌سته‌واژه‌و په‌یڤه‌كاندا ده‌دۆزێته‌وه. دیاره رۆمانیش یه‌كێكه له‌و ژانره ئه‌ده‌بیانه‌ی، كه تیایدا نووسه‌ر ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو په‌یامی خۆی بگه‌یه‌نێت. جا هه‌ر خوێنه‌رێكیش ئازاده له‌وه‌ی كه چۆن له‌و په‌یامه ده‌گات.
رۆمانی به‌فریش یه‌كێكه له‌و شاكاره ناوازانه‌ی نووسه‌ری تورك (ئۆرهان پامۆك) كه له خۆیدا هه‌ڵگری چه‌ندین په‌یامی مرۆیی‌و ره‌هه‌ندی جۆربه‌جۆره، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌م رۆمانه به‌زمانێكی جوان‌و پڕ له چێژ كراوه‌ته كوردی. رۆماننووسی به‌فر، توانیویه‌تی كۆی رووداو‌و به‌سه‌رهاته‌كان له (44)به‌شدا كۆبكاته‌وه‌و له‌ماوه‌ی (3) رۆژدا به‌رهه‌مێكی ئه‌ده‌بی ئه‌فرێنراو بخوڵقێنێت، هه‌ڵبه‌ت كه من ده‌ڵێم (3) رۆژ، مه‌به‌ستم زه‌مه‌نی نێو رۆمانه‌كه‌یه كه‌تیایدا زۆربه‌ی رووداوه‌كان له‌و ماوه‌یه‌دا له‌شاری (قارس) روویانداوه.
به‌فر: یه‌كێكه له‌و ره‌گه‌زه به‌رچاوانه‌ی كه به‌درێژایی رۆمانه‌كه‌و له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی به‌سه‌رهاته‌كاندا ئاماده‌یی هه‌یه. به‌فر وه‌ك له‌نێو رۆمانه‌كه‌دا هاتووه، شێوه‌ی به‌ستووی ئاوه، كاتێك له‌هه‌وادا ده‌كه‌وێته خواره‌وه. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌شێوه‌ی كریستاڵێكی ئه‌ستێره‌یی جواندایه كه له شه‌ش گۆشه پێكدێ.
شوێن: شاری قارس باكوری كوردستان‌و فرانكفۆرته. زۆربه‌ی رووداوه‌كان له‌شاری قارس رووده‌ده‌ن‌و گرنگترین روداویش كه له فرانكفۆرت رووده‌دات، كۆتایی هاتنی ژیانی (كا)ی پاڵه‌وانی رۆمانه‌كه‌و هه‌روه‌ها ونبوونی ده‌فته‌ره سهوزهكهیهتی كه (19)شیعری ناسك‌و جوانی له‌خۆگرتووه. قارس ئه‌و پێگه جوگرافیه‌یه كه دووره ده‌سته‌و كه‌شوهه‌وایه‌كی سارد‌و ناله‌باری هه‌یه له‌زستاندا، به‌ڵام هه‌ر له‌م شاره‌داو له‌سه‌رده‌می عوسمانیه‌كاندا شوێنی نیشته‌جێبوونی میللهتو نه‌ته‌وه‌ی جۆربه‌جۆر بووه، بۆ نمونه ئه‌رمه‌نییه‌كان كه هه‌ندێك له‌كڵێسا بنیادنراوهكانی هه‌زارساڵ له‌مه‌وبه‌ریان هێشتا به‌وپه‌ڕی شكۆوه به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵكشاون، عه‌جه‌مه‌كانی په‌ڕیوه‌و هه‌ڵهاتوو له‌ده‌ستی مهغۆلهكانو سوپای ئێران، رۆمه‌كانی پاشماوه‌ی ده‌وڵه‌تگه‌لی بیزانز، پۆنتۆس، گورج، كورد، چه‌ركه‌ز. نووسه‌ر لێره‌دا وه‌ك شاره‌زایه‌كی نێو مێژوو ده‌ڵێت ئه‌م وڵاته موڵكی هه‌مووان بووه بێجیاوازی، به‌ڵام دواتر به‌هۆی قه‌تلوعامی ئهرمهنو كوده‌تای سهربازیو گۆڕانكارییه سیاسیه‌كان، ئه‌م پێكهاته‌یه‌ی شاره‌كه تێكچووه.
(كا) پاڵه‌وانی رۆمانه‌كه: (كا) كورتكراوه‌ی كه‌ریمه، ئه‌م كه‌سایه‌تیه هه‌ر له قوتابخانه‌وه ده‌ستی دابووه كه‌لله ره‌قی له نووسینه‌وه‌ی ناوه‌كه‌یدا. ئه‌و هه‌میشه له‌سه‌ر كاغه‌زی تاقیكردنه‌وه‌و ئه‌ركه‌كانی ماڵه‌وه (كا)ی ده‌نووسی. له زانكۆش هه‌موو جارێك له‌م هه‌ڵایه‌دا ئه‌وه‌ی له‌به‌ر چاودهگرت، كه له‌گه‌ڵ مامۆستاكان‌و فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تدا تووشی ده‌ماقاڵه ده‌بێت.
(كا) سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه‌سێكی یاخی‌و چه‌پڕه‌وه، له هه‌مان كاتیش‌دا شاعیرێكی هه‌ست ناسك‌و ئاشق بووه، به‌ڵام گشت كارێك ده‌كات بۆ گه‌یشتن به كامه‌رانی‌و ئاسووده‌یی، كه ئه‌مه‌ش جۆرێكه لهئهنانیهت.. حه‌كایه‌تخوانی رووداوه‌كان كه خودی نووسه‌ره‌و هاوڕێیه‌كی (كا)یه له چه‌ند بهشو دیمه‌نێكی رۆمانه‌كه‌دا بۆ خۆی ده‌بێته شه‌خسیه‌تێكی لاوه‌كی.
(كا)، كه‌سایه‌تیه‌كی یاخییه، شاعیره، چه‌پڕه‌وه، ئه‌نانییه، ئاشقه، به‌ڵام ئه‌فسوس له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئه‌ڵمانیا له فرانكفۆرت، غافڵكوژ ده‌كرێت، كه ئه‌مه‌ش خوێنه‌ر تووشی شۆك ده‌كات، به‌ڵام هه‌رزوو رۆمانووس، پاڵه‌وانه‌كه‌مان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ شاری قارس تا درێژه به رۆڵه‌كه‌ی بدات. (كا) له‌بناغه‌دا به‌ئامانجی لێكۆڵینه‌وه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی شارهوانیو دیارده‌ی خۆكوشتنی ژنان وه‌ك رۆژنامه‌نووسێك رووی له شاری قارس كردووه، به‌ڵام له‌وێ ده‌بێته ئاشقی (ئیپه‌ك)و پاشان له‌و كه‌سایه‌تیه چه‌په‌وه روو له ته‌كیه‌ی شێخ دهكاتو ده‌ستی مامه شێخ ماچده‌كات.
نووسه‌ر پێمان ده‌ڵێت تا دوێنێ خه‌ڵكانێك خۆیان به‌چه‌پ ده‌زانی، كه‌چی ئێستا ده‌چنه ته‌كیه‌و كه‌سایه‌تیه‌كی وه‌ك موختاریش كه هاوڕێی (كا )بووه له رێكخستنی حیزبێكی چه‌پدا، ئێستا بووه‌ته شهریعهتخوازو خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی پاڵاوتووه. به‌كورتی نووسه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م ره‌گه‌زانه كاریكردووه (كورد، ئه‌رمه‌ن، چه‌پگه‌رایی، ئیسلامیی سیاسی، كه‌مالیزم، په‌كه‌كه، كلتوور، شوێنه‌وار، خۆرههڵاتو خۆرئاوا، ترس، ئاسوده‌یی، سروشت، سه‌فه‌ر، یاخیبوون، رۆژنامه‌وانی، سیخوڕیكردن، شانۆ‌و ته‌وزیفكردنی له‌پێناو كه‌مالیزمدا). نووسه‌ر پێمان ده‌بێژێت كورد، نه‌ته‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن كلتوور‌و تایبه‌تمه‌ندی خۆیه‌تی، به‌ڵام له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه فه‌رامۆش كراون، مافه‌كانیان پێشێل دهكرێتو ئه‌مانیش بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و مافانه‌یان (په‌كه‌كه)یان به‌رهه‌مهێناوه، به‌ڵام ئه‌م رێكخراوه‌ش په‌نا بۆ توند‌و تیژی ده‌بات، دیاره ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی بێمافیی كورد‌و توندوتیژی ده‌وڵه‌ته. پامۆك له‌م رۆمانه‌دا ره‌خنه له زۆر چهمكو دیارده‌ی نێو كۆمه‌ڵگه دهگرێتو ئیسلامی سیاسیش یه‌كێكه له‌و دیاردانه‌ی نێو كۆمه‌ڵگه كه كه‌وتووه‌ته به‌ر ره‌خنه‌ی نووسه‌ر، چونكه گروپه‌كانی ئیسلامی سیاسی له‌و وڵاته‌دا ئافره‌تان ناچار ده‌كه‌ن سه‌رپۆش بپۆشن‌و ئه‌مه‌ش واده‌كات له خوێندن بێبه‌ش بن‌و دواجاریش خۆیان بكوژن. دیسان ره‌خنه له‌ده‌سه‌ڵات ده‌گرێت كه ئیدیعای دیموكراسیبوون ده‌كات، به‌ڵام ته‌نیا باوه‌ڕی به‌یه‌ك كلتوور‌و یه‌ك دونیابینی هه‌یه، كه ئه‌ویش هه‌ڵقوڵاوی نێو فیكری كه‌مالیزمه. نووسه‌ر ره‌خنه لهچهپهكانی وڵاته‌كه‌ی ده‌گرێت كه دوای كاركردنیان له‌گه‌ڵ رێكخراوه چه‌په‌كان خۆیان ده‌خزێننه نێو گروپه ئیسلامیه‌كانه‌وه. شینه یه‌كێكه له‌و ئیسلامیانه‌ی وه‌ك واعیزێك قسه‌ده‌كات، كه‌چی له‌ژێره‌وه په‌یوه‌ندی دڵداری له‌گه‌ڵ جووته خوشك (ئیپهكو قه‌دیفه) هه‌بووه. ماوه‌ته‌وه بڵێم كه نووسه‌ر گرنگی به‌تایتڵی هه‌ر به‌شێكی نێو رۆمانه‌كه داوه‌و ئه‌م ناونیشانانه سه‌رنجی خوێنه‌ر راده‌كێشن (كپی به‌فر، ئه‌گه‌ر خودا هه‌بوونی نه‌بێ ئه‌دی واتای ئه‌و هه‌موو ئازاره چییه كه هه‌ژاران ده‌یچێژن، نیشتمان یان سه‌رپۆش....).
دیاره ناونیشانی ده‌قه‌كان بۆ خوێنه‌ر گرنگی خۆی هه‌یه‌و به‌رله‌وه‌ی چاوی بكه‌وێته سه‌ر ده‌ق، چاوی به تایتڵهكان ده‌كه‌وێت، كه ئه‌مه‌ش دیسان لێوه‌شاوه‌یی نووسه‌ر پیشان دهداتو ئه‌م كاركردنه‌ش له‌ئه‌ده‌بدا ده‌بێته جێگه‌ی بایه‌خپێدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زمانناسیو دهقو سیمۆلۆژیا، كه ئه‌میش گرنگی بهستراكچهری ناونیشان ده‌دات. نووسه‌ر له‌رێگه‌ی په‌یامی نێو ئه‌م رۆمانه‌وه پیشانیداوه، كه مرۆیه‌كی مۆدێرن‌و دیموكراتخوازهو به‌كرده‌وه‌ش داكۆكی سه‌رسه‌ختانه له مه‌سه‌له‌ی دیموكراسیه‌ت‌و مافه‌كانی مرۆڤ‌و فره كلتووری‌و راستیه مێژوویه‌كان ده‌كات. كه هه‌ر ئه‌وه‌ش پامۆكی روبه‌ڕووی دادگاییكردن كردوه‌ته‌وه. دواجار ده‌ڵێم ئه‌م مرۆڤه رۆشنفكره به‌ئه‌ركی خۆی هه‌ستاوه‌و بهشداریدهكات له‌به‌ره‌و پێشچوون‌و دیالۆگه گه‌ردوونیه‌كانی له‌مه‌ڕ وهرچهرخانو پێكه‌وه ژیان. ده‌یه‌وێت پێمان بڵێت، كه رۆشنبیری مۆدێرن به‌ر له هه‌ر شتێك پێویسته واز له پابه‌ندبوون به ترادسیۆنو گشت كۆت‌و به‌ندێكی جهستهیو فیكری بهێنێتو ته‌نیا پابه‌ندی بیری ئازادانه‌و بوێرانه بێت‌و موماره‌سه‌ی ئازادانه‌ی خۆی بكات، له‌پرۆسه‌ی ره‌خنه‌گرتندا.

لەژمارە ١٠١ی رۆژنامەی ئاوێنەدا بلاوکراوەتەوە