تره‌مپ و زه‌یدی له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا تاوتوێی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن
  2026-11-05     

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا تاوتوێی په‌سه‌ره‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن و جه‌خت له‌ گرنگیی هەماهەنگی و ڕاوێژکردن لەنێوان هەردو وڵات ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ست به‌ ئاڵنگارییەكان. سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا جه‌ختی له‌ بەکارنەهێنانی خاكی عێراق بۆ دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ كردۆته‌وه‌ له‌گه‌ڵ پێویستیی گرتنەبەری چارەسەری ئاشتییانە و دیالۆگی بونیاتنەر له‌پێناو پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە.

ئاوێنه‌: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، عه‌لی زه‌یدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنجامداو تێیدا تاوتوێی دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچەکە، پێشهاته‌ ئه‌منییه‌كان و ئاسۆکانی قۆناغی داهاتویان كردوه‌.

لە پەیوەندییەکەدا باس لە گرنگیی هەماهەنگی و ڕاوێژکردن لەنێوان هەردو وڵاتدا له‌باره‌ی ئاڵنگارییەكانی ئێستا کرا له‌گه‌ڵ کارکردن بۆ پشتیوانیکردنی سەقامگیریی هەرێمی و زاڵكردنی زمانی دیالۆگ و دیپلۆماسی لە چارەسەرکردنی قەیرانەکاندا، بە شێوەیەک کە بەشدار بێت لە کۆنترۆڵکردنی گرژییەکان و ڕێگریکردن لە فراوانبونی بازنەی ململانێکان.

له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لە هەڵوێستی عێراق کردەوە کە داوای ڕێزگرتن لە سەروەریی وڵاتان و بەکارنەهێنانی خاکەکەی وەک بنکەیەک بۆ دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ دەکات له‌گه‌ڵ پێویستیی گرتنەبەری رێگه‌ چارەی ئاشتییانە و دیالۆگی بونیاتنەر، بە شێوەیەک کە ئاسایشی ناوچەکە و سەقامگیریی گەلانی ناوچه‌كه‌ بپارێزێت.

هەردولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی پەیوەندیی نێوان هەردو وڵات و هه‌ماهه‌نگكردنی هەڵوێستەکان كرده‌وه‌ له‌باره‌ی ئه‌و پرسانه‌ی جێی بایه‌خی هاوبەشم، بە شێوەیەک کە پەیوەندییە دوقۆڵییەکان بەهێز بکات و خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بكات.

زۆرترین بینراو
خانه‌واده‌كه‌ی: هاوخه‌می به‌رفراوانی خه‌ڵك بۆ كۆچی مام عوسمان نیشانی دا كه‌ كه‌یسی سه‌رده‌شت هه‌ر به‌زیندویی ده‌مێنێته‌وه‌
مەلا بەختیار: خۆفرۆشەکانی سەردەمی بەعس‌و گەندەڵەکانی دوای راپەڕین مافی شانازیکردنیان بەسلێمانیەوە نیە
"قاچیان دەشکێنین": تورکیاو ئێران لەترس‌و دڵەڕاوکێدان بەهۆی هەنگاوێکی ترەمپەوە
ڕوونکردنەوەیەک لە دانە غاز لەبارەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ
یەکێتی گوناحە، لای مێزەکەی "هەرێمە نوێکە" چی دەگوزەرێت؟
رۆیتەرز: تره‌مپ به‌ راوێژكاره‌كانی وتوه‌، ئێران گێچه‌ڵ نه‌كات هێرشی سه‌ربازی ده‌ست پێ ناكه‌ینه‌وه‌
قەحتان ونداوی، کاندیدی بەرەی تورکمانی بە پارێزگاری کەرکوک هەڵبژێردرا
دادگای فیدراڵی دۆسیەی موڵکە حکومییەکانی لە بەرژەوەندیی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکلایی کردەوە
نرخی دراوه‌كان له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ
محه‌مه‌د فه‌یسه‌ڵ كه‌ریم خان برادۆستی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌شی په‌رله‌مانی كوردستان كرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×