عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی رۆژنامەوانیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق:
48 هەزارو 952 دەنگدەری هەرێمی کوردستان یەکەم جاریانە بتوانن دەنگ بدەن.
43 هەزارو 214ـیان لەدایکبوی ساڵی 2006ن.
5 هەزارو 738کەسی دیکەیان ئەو هاوڵاتیانهن کە لەدایکبوی ساڵی 2005 و کەمترنو بۆ هەڵبژاردنی رابردو کارتی بایۆمەتریی دەنگدانیان نەبووە.
بۆ ئەم هەڵبژاردنە، لەدایکبووانی تا 20ـی 10ی 2006، مافی دەنگانیان هەیە.
بڕیارە ڕۆژی 20ی 10ی 2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.