خۆپیشاندان لەبەرامبەر کام دەسەڵاتدا؟

سیروان حەمەڕەشید
  2020-08-24     693

شێوازی حکومڕانی لەهەرێمی کوردستاندا ڕەنگدانەوەی ئەو پاشخان و عەقڵیەت و کەلتورە دەسەڵاتخوازییە، لەسەر هیچ چەشنە ئەساس و بناغەیەکی  زانستی  دروست نەبووە ، بەڵکو حکومڕانیەکەی  بارگاوییە بە فەرەهەنگی دۆگمای خێڵ و موقەدەساتی سیاسی  و کەڵکەڵەی خۆسەپێنی و بوغز و ڕق و سەپاندنی سیاسەتی تاکڕەوی  و کوشتنی دەنگە ئازادەکان  و بێ ڕێزیکردنی بە ئیرادەی و کەرامەتی هاوڵاتیانە.


بەداخەوە لەئێستادا ڕێک دۆخی هاوڵاتیان  گەیشتووە بە ئاستی شەڕی بێ ئامانی  سایکۆلۆژیای و شکاندنی شکۆی خۆپێشاندەڕانی کوردستان، بەجۆڕێکی دەبینن  لەسەرەتاترین ماف و ئیمتیازاتە ڕەواکانیان مەحرووم کراون... 


 بێگومان  گەر سەرەنج له  ڕەفتار و ئەدگاری دەسەڵاتی سیاسی هەرێم بدین، دەکرێت لەڕوانگەی ستەمکارترین و ناشیرینترین حکومڕانی ناو مێژووەوە وێنا و هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت. 


ئەگەر دەسەڵاتێک هەڵگری ئەو جۆڕە لەفۆرم و مۆدێلی حکومڕانی بێت چۆن دەڕوانێتە خواست و ئێرادەی خوپێشاندەران؟ یان ڕەوایەتی پیادەکردنی دەسەڵاتی  چییە و دەبێت چۆن بێت؟  
بەو واتایە دێت دەسەڵاتی سیاسی ڕێکخراو و سیستماتیزکراو، ڕوڵە دیاریکراوەکان ، بەرپرسیارێتیەکانە لەچوارچێوەی بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی مافەکان و دابینکردنی ئاسایشی و ئارامی هاوڵاتیان و ڕێزگرتن لە خواست و ئیرادەی زۆرینه.. ئەم شێوە دەسەڵاتە لەهەناوی بژاردەی شەرعی و خەڵکسارییەوە سەرچاوەی گرتووە، بەڵام دەسەڵات لەکوردستاندا  پێچەوانەی ئەمەیە و تەواو دیکتاتۆرە.


لەوباریەوە خەڵکی کوردستان ئەزمونێکی تاڵیان لەگەڵ دەسەڵاتدارییەتی هەرێمدا هەیە، لەشاروشارۆچکەکاندا دەیان حۆپێشاندان و گردبوونە کراوە.   لەبری گوێگرتن و ڕێزگرتن لە داوا و خواستی خوپێشاندەران، ئەنجامەکە بەوە کۆتای هاتووە هێزەکان ئاسایش و پۆلیس  زۆر دڵڕەقانە  کەوتنەتە گیانی خۆپێشاندەران و بەتەقەکردن  و لێدان و توند وتیژی وەڵامیانداونەتەوە.


هەڵبەتە  لەم سۆنگەیەوە خۆپێشاندان و گردبوونەوەی چین و توێژەکان و  گوێگرتن و وەڵامدانەوە و نەدانەوەی داواکارییەکان پەیوەستە بەسروشت و جۆری سیستمی حکومڕانی وڵاتەوە.، وەک وتمان سروشتی و سیستمی دەسەڵاتی هەرێم لەچەشنی هەر نامۆڕاڵ و نابەرپرسیار و گەندەڵ و ستەمگەری و فۆرمە سەدامیەکەیە، کەواتە لێرەدا  کردار و سیاسەتی ئەم گرووپی دەسەڵات  ئەومان پێدەڵێت کە خۆپێشاندن و ناڕەزایەتییە مەدەنییەکان لەکوردستاندا بێمانایە و  بەچاوی بێبایەخ و ئەوپەڕی بێڕێزییەوە لێدەڕوانێت و بەلولەی تەفەنگ  خۆپشاندەران خەڵتانی خوێن دەکەین ، یان چالاکەوانان ڕاپێچی زیندان دەکرێن و بەترسناکترین شێوە  ئەشکەنجەی جەستەی و دەروونی دەبنەوە. 


لێرەدا گرنگە خەڵک و هەمومان باش ئەو ڕاستیه  بزانن دەسەڵاتداریتی هەرێم ئەو ئومێدی  لێناکرێت ڕێز لە خۆپشاندانی مەدەنیانەی هاوڵاتیان بگرێت و وەڵام بەداخوازییەکان خۆپێشاندەر بداتەوە، چونکە دەسەڵات فاسادە و ڕەفتاری دیکتاتۆرانەیە و  تەنها  دەربەستی مانەوەی کورسی و پاراستنی دەسەڵاتەکەیەتی. دواجار  هەم باکی بەژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان نییە و هەم لەهەمو بەرپرسیارییتی نیشتیمانی و ئەخلاقی داماڵڕاوە.. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×