مەترسییە جددییەکانی سەر هەرێم و خەمسارد و بێباکی دەسەڵاتداران...

سیروان حەمەڕەشید
  2021-06-02   
چەند ساڵێکە نوسەر و ڕۆژنامەنووس و  ڕووناکبیر و بەشێک لەئەکادیمستان و سیاسەتمەندارەکانی کورد و  دۆستەکانی پرسی کورد لەدونیادا نەما  زەنگی ئاگادارکردنەوە لە خراپی ئەدای حوکمڕانی و مەترسییەکانی سەر هەرێم بە گوێی دەسەڵاتداران نەدەن، کەچی نەک ڕا نەچڵکین ، بەڵکو زۆر بێ باکانە خەریکی ئارەزوو و حەزە نەخۆشەکانی خۆیانن ، بەجۆرێک کورسی و پارە سەرمەستی کردوون بەتەواوی  گیانی هەستکردنی   سڕکردوون و بەڕادەیەک بەرخود لەگەڵ خەیاڵ و فەنتازیا و غەریزە زۆرکانیان دەکەن، هێشتا لەخەوی غافڵەت بەخەبەر نەهاتوون،  وەک بڵێت جارێ لای ئەم جۆرە دەسەڵاتە نەبای دێ و نەباران!!!!
ئەوەتا لەتازەترین ئاگاداردنەوەی نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان لەعێراقدا زۆر بەڕاشکاوی پێماندڵێت وامەزانن هەرێمەکەتان تاسەر گرنتی مانەوەی مسۆگەرە، ئەوەتا تورکیای فاشیزم بەقوڵای خاکی هەرێم هاتووە و خەریکی بەسوتماکردن و وێرانکارییە، ئەوەتا  هێشتا مەترسی داعیش  لەسەر داگیرکاری و ئاسایشی هەرێم زۆر جددییە، بەڵام هەر بێباکن؟!
دەپرسین حوکمداریی هەرێم لەنەهامەتی و نەگبەتی زیاتر چیتان بۆ خەڵکی کوردستان هێناوە؟ دەپرسین لەتاڵانی و بەهەدەردانی سەروت وسامانی وڵات چیدیکەتان کردوە؟  دەپرسین لەماوەی سێ دەیەی حوکمڕانی نەتانتوانیوە سەرەتاترین خزمەتگوزاری وەکو( کارەبا... ئاو...سوتەمەنی... چاککردنی ڕێگا و بان.،  دیاردە هەژاری و بێکاری... چاکسازی پەروەردە....کۆچی بەلێشاوی گەنجان بۆ دەرەوەی هەرێم) بکەن؟
دەپرسین  لەیەکخستنی هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی ناوخۆ و زانیاری و هەواڵگیردا چیتان کردوە؟
زۆر گرنگە بپرسین بۆ سڕینەوەی سنوری دروستکراوی زەرد و سەوز و یەکخستنی حوکمڕانییەکی نیشتیمانی و  نوسینی دەستور و نەهشتنی ساختەکاری هەڵبژاردنەکان چیتانکردوە؟
حەقەبپرسین ئەو هەموو دزی و تاڵانییەی بەڕۆژی ڕووناک لەدەروازە سنورەکانی دەکرێت و ڕۆژانە چەندین ملیۆن دۆلاری بۆ گیرفانی ئەم و ئەو مافیا و بنەماڵەی دەسەڵاتگەر و  حزبی دەروات چیتان کردوە؟ 
چەند ساڵێکە موچەی فەرمانبەران نەلەکاتی خۆی دابەشدەکرێت و نەک وەک خۆی دەدرێت بۆ چارەسەرکردنی چیتانکردوە؟ ، جێگەی نیگەرانییە بەرئەساسی ئەو شکست و فەوزا و چەتگەرییە  هەرێم توشی دۆخی مەترسیدارە بۆتەوە ، کەچی سەیر لەوەدایە  زۆر بێباکن و خەریکی ململانێ ناڕەوا و فراوانبونی دەلاقەی ناکۆکی و لێکترازانی هێزەکانن؟!!
  دەپرسین تاکەی واز لە پەیڕەوکردنی سیاسەتی تۆقێنەر و پۆلیسی ناهێنن و ڕۆژنامەنووس چالاکەوانی مەدەنییەکان لەسەر سەرەتاترین ماف کەئازادی ڕادەربڕینە  دەستگیری دەکرێن و بەناحەق سزای شەش ساڵ زیندانکردن بەسەردا دەدرێت ، سەرباری ئەوەش چەندان بوختان و تۆمەتتان خستە پاڵیان ، بەم جۆرەعەقڵیەت و ڕەفتارانە وایکردووە لەبەردەم ناوەندی نێودەوڵەتی و  ڕای گشتی ناوبانگ و پێگەی سیاسی هەرێم ئێجگار ناشیرین و نابووت بکەن؟!!!
 گەر خۆتان بەخاوەنی هەرێم دەزانن بۆچی لەئاست ئەو هەموو قەیران و کێشانەدا بەرپرسیارییەتی نیشتیمانی و ئەخلاقی ناگرنە ئەستۆتان؟ ئیدی کاتی ئەوە هاتوو هۆشتان بێنەوە بەرخۆتان و ڕاچەڵەکن، چونکە دۆخی سیاسی ناوچەکە و دونیاش ئاماژەن بۆ گۆڕانی هەڵوێستەکان و ئەگەرە مەترسیدارەکانی بەردەم چارەنووسی نادیاری و تاریکی هەرێمی کوردستان؟؟؟!!!
زۆرترین بینراو
بۆ وەزیری پەروەردە بەڕێز ئالان حەمەسەعید: سەیری ئەم هەڵە زۆر زەقەی کتێبە تازەکەی زانستی پۆلی شەشی بنەڕەتی بکە
وتاربێژی نوێژی هەینی نەجەف داوا لە حکومەتی عێراق دەکات مووچەی فەرمانبەران بە دۆلار دابەش بکات
بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ئه‌مریكا سزای گوله‌بارانكردنی كه‌سێك به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ په‌خش ده‌كرێت
پارێزگاری حه‌سه‌كه‌ داوا له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كات خۆیان له‌ توندوتیژی به‌دوربگرن
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی بڕیارێكی زه‌یدی ده‌كات
لە گرژییەكانی شاری حەسەكەدا ژمارەیەك هاووڵاتیی كورد بریندار بوون
ناڤی پیلای، ژنه‌ دادوه‌ری ئه‌فریقای باشور خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2026 بەدەستهێنا
"شەپۆلێکی باران و هەورە بروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە"
ئابووریناسێک هۆشداری دەدات: خەرجکردنی مووچە بە دۆلار سیستمی کاش و سەربەخۆیی نەقدی عێراق تێکدەدات
جێگری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا: هیوادارم گوشاره‌ ئابورییه‌كانمان ببنه‌ مایه‌ی روخانی رژێمی ئێران
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×