ئەم ڕووداوە تراجیدیە غەمگینە پێشکەشە بەو خەڵکە سادە و گەنجانەی ئەمڕۆ کە بێ‌ئاگان لە مێژووی پڕسەروەری ئەم میللەتە ستەمدیدە و بێ‌ئاگان لە رۆژە تاڵەکانی مناڵی نەوەی ئێمە بەدەست عەرەبی ستەمکاری شۆڤێنیەوە کە تا ئێستاش وانەیەکمان لێ وەرنەگرتوە و هەر وەک ئەوەی هیچ ڕووی نەدابێت پۆل پۆل زیاتر مل دەنێن و خۆیان دەفرۆشن و سمکۆڵ دەکەن بۆ مشتێک پارە.
ماڵمان لە بەرخانەقا - سەرشەقام بوو، سێ رۆژ دوای مه‌نعی ته‌جه‌وله‌كه‌ی ٩ی حوزه‌یرانی ساڵی ٦٣ كه پۆلێك له پیاوی مه‌ردی شاری سلێمانی له‌و ڕۆژه‌دا زینده‌به‌چاڵكران، ڕژێم بانگه‌وازێكی ده‌ركرد كه له‌نێوان ٧ی به‌یانی تا ٤ی دوای نیوه‌ڕۆ دوكان و بازاڕ بكرێته‌وه و دوای ئه‌وه مه‌نعی ته‌جه‌وله‌كه ده‌ستپێده‌كاته‌وه تا ڕۆژی دوایی.
ئه‌وكات ته‌مه‌نم نۆ ساڵ بوو له پۆلی پێنجی سه‌ره‌تایی بووم، باوكم پێشمه‌رگه‌بوو، معاون ئامر هێز بوو له قه‌راغ. من كوڕی ماڵه‌كه بووم. وه‌ك هه‌ر ماڵه پێشمه‌رگه‌یه‌كی تر باری داراییمان باش نه‌بوو.
ئه‌م تراجیدیای ده‌ینووسم وه‌ها له مێشكما چه‌سپیوه ئێستاش جار جار وه‌ك خه‌وێكی ناخۆش ڕامئه‌چڵه‌كێنی له گه‌رمه‌ی خه‌ودا.
دوای به‌ربوونی مه‌نعی ته‌جه‌وله‌كه، لە نانی ڕەق و هەندێک ووشکە هیچ لە ماڵدا نەبوو. دایكم ١٠٠ فلسی دامێ كه بچم هه‌ر له گه‌ڕه‌كی خۆمان هه‌ندێ سه‌وزه و ته‌ماته و پیاز بكڕم. ئه‌و كاتانه ده‌بوایه ڕۆژانه بازاڕت بكردایه.
كه چوومه بازار... بازاڕی چی..؟ وەک فلیمی ڕەش و سپی، وەک خۆڵی مردووی بەسەرا کرابێت وابوو.. بینیم له ده دوكان سێ یان چوار دوكان كرابوونه‌وه. له‌به‌رخانه‌قا هیچم ده‌ستنه‌كه‌وت.. په‌نجا مه‌ترێكی كه كه‌وتمه ڕێ به‌ره‌و سه‌وزه فرۆشه‌كانی به‌رامبه‌ر گومرگه سووتاو و به‌رامبه‌ر سووچه‌كه‌ی جاده‌ی سه‌رشه‌قام. له‌وێش له سه‌وزه و ته‌ماته و میوه‌ی بۆگه‌ن زیاتر هیچیتر ده‌ستنه‌ده‌كه‌وت و خاوه‌نه‌كانیان زیاتر خه‌ریكی پاككردنه‌وه‌ی دوكانه‌كانیان بوون. سەگ و پشیلەی بەرەڵا بەبێ ئومێدی دەگەڕان بۆ شتێک بیخۆن.
به‌رامبه‌ر ئه‌م سه‌وزه فرۆشانه، له‌سه‌ر سووچی جاده‌كه‌ی سه‌رشه‌قام دووكانێكی سویجگه‌رفرۆش هه‌بوو، خاوه‌نه‌كه‌ی ناوی كاك به‌كر بوو.. له ته‌مه‌نی باوكما بوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كوڕی گه‌ڕه‌ك بوون له‌گه‌ڵ باوكما یه‌كتریان ده‌ناسی و منیش دەم ناسی. كاك به‌كر شاگردێكی هه‌بوو ناوی ئه‌نوه‌ر بوو.. برازای خۆی بوو.. گەنجێکی قۆزی تێكسمڕاو بوو، ته‌مه‌نی له سه‌ره‌تای بیسته‌كاندا بوو، ئه‌نوه‌ر كه‌ڕولاڵ بوو.. عه‌سكه‌ری له‌سه‌ر نه‌بوو.. زۆر ئیشكه‌ر بوو، جگه له باوه‌شێنكردن و سویجگه‌ر برژاندن خزمه‌تی دوكانداره‌كانی تریشی ده‌كرد بە بێ بەرامبەر.. له‌ناو گوزه‌ره‌كه‌دا زۆر خۆشه‌ویست بوو، جار جاریش گاڵته‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرد و به ئیشاره‌ت پێیان ده‌ووت كه‌ی ژنت بۆ بێنین و له‌م بابه‌تانه، ئه‌ویش پڕ به‌دڵ پێئه‌كه‌نی و پێی‌خۆش بوو.
ئەو بەیانیە كاك به‌كر له‌گه‌ڵ ئه‌نوه‌ری برازای خه‌ریكی شتنی دوكانه‌كه‌یان بوون كه چه‌ند ڕۆژێك بوو داخرابوو بۆگه‌نی كردبوو. ئه‌نوه‌ر زوو زوو ده‌چوه ئه‌وبه‌ر جاده‌كه لای سەوزە فرۆشەکان به سه‌تڵ ئاوی ئه‌هێنا بۆ ئه‌مبه‌ر.
دوو حه‌ره‌س قه‌ومی عه‌ره‌بی ڕه‌شی ناشرین به كڵاشینكۆفه‌وه هه‌موو رۆژێك له نێوان فولكه‌كه‌ی به‌رخانه‌قا و سووچی جاده‌كه‌ی سه‌رشه‌قام كه دوكانه‌كه‌ی كاك به‌كری لێ‌بوو، هه‌ر په‌نجا مه‌ترێك ده‌بوو، هاتووچۆیان ده‌كرد و ترسیان خستبۆ دڵی ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌و ناوچه‌یه‌دا بوون. به‌هه‌مان شێوه دوو حه‌ره‌س قه‌ومی تر له فولكه‌كه‌وه به جاده‌ی كاوه‌دا سه‌رئه‌كه‌وتن تا كارگه‌ی چلوره‌ی شه‌هلا و ده‌هاتنه خواره‌وه.
كاتژێر ده‌وروبه‌ری ١٠ی به‌یانی بوو.. ئه‌گه‌ڕام بۆ سه‌وزه و ته‌ماته.. ئه‌نوه‌ر به سه‌تڵێكه‌وه ده‌یویست بێته ئه‌مبه‌ر بۆ ئاوپڕكردن.. نه‌ختێك به په‌له‌بوو، هه‌نگاوه‌كانی دوو هه‌نگاو بوو.. گوێم لێ‌بوو حه‌ره‌س قه‌ومیه‌كان ئه‌نوه‌ریان بانگ‌كرد ، ئێستاش ده‌نگه‌كه‌ی له گّوێمدایه، به له‌هجه‌یه‌كی استهزاوه.. كاكێ كاكێ.. وێره وێره.. ئەنوەری جوانەمەرگیش گوێی لێنەبوو.. میللی كڵاشینكۆف هێنانه سه‌رپێ و ته‌قه‌كردن له ئه‌نوه‌ری جوانه‌مه‌رگ دوو یان سێ چركه‌ی پێنه‌چوو.
قڵیشایه‌وه و ئه‌وانه‌ی دوكانیشیان كردبۆوه هه‌موو قووچانیان. من له شوێنی خۆم نه‌م ئه‌توانی بجوڵێم.. دوایی پێیان ووتم كه خوێن گرتوومی.. هه‌موو تراجیدیاكه‌م بینی به چاوی خۆم كه هه‌مووی ده مه‌ترێك دوور بووم له ئه‌نوه‌ره‌وه. دیار بوو ئه‌نوه‌ر له‌به‌ر ئازار جارجار خۆی گرمۆڵه ئه‌كرد و جارجاریش په‌له‌قاژه‌ی ئه‌كرد و هه‌ردوو ده‌ستی بۆ ناو سك و كه‌له‌كه‌ی ئه‌برد.. ئه‌و دوو حه‌ره‌س قه‌ومیه عه‌ره‌به‌ش یه‌كێكیان به پێوه هاته سه‌رقاچی ئه‌نوه‌ر و ئه‌وه‌ی تریان به پێوه هاته سه‌ر هه‌ردوو ده‌ستی بۆ ئه‌وه‌ی خۆی گرمۆڵە نەکات و زیاتر ئازار بچێژێت تا ڕۆحی ده‌رچوو.. هه‌ر وه‌ك چۆن باڵنده‌یه‌ك سه‌رده‌بڕی و نایه‌ڵێت په‌له‌قاژێ بكات.
له‌وبه‌ره‌وه كاك به‌كر چۆكی دایابوو له‌سه‌ر قه‌راغی شۆسته‌كه و جامانكه‌ی هاتبۆ ناو ملی ئه‌یكێشا به سه‌ری خۆ‌یا.. ئه‌و كابرا باڵا بەرزە قۆزه‌ی كه دائم كێردێكی گه‌وره به‌لاقه‌دیه‌وه بوو زۆر بێدەسەڵات بینیم.
ئه‌م ڕووداوه نامه‌ردیه بۆ ماوەی پانزە بۆ بیست خوله‌كی خایاند و دواتر جێبێكی عه‌سكه‌ری هات و هه‌ردوو حه‌ره‌س قه‌ومیه‌كه‌ی سواركرد و لێیاندا ڕۆیشتن.