لافاو…هەولێر.. دوبەی

د. شیروان نوری غه‌فور
  2021-12-19   

لە هەموو ووڵاتێکی سەر ئەم جیهانە کاتێک کارەساتێکی سرووشتی وەک بومەلەرزە و لافاو ڕوودەدات و خەسارەتی مرۆڤی و مادی و وێرانبوونی لێدەکەوێتەوە .. دەستبەجێ لەهەموو لایەکەوە، هەموو تاکێکی خاوەن ویجدان، دوور یان نزیک لە شوێنی ڕووداوەکە پشتگیری و خەمخۆری خۆیان دەردەبڕن  بەرامبەر ئەو ڕوداوە نەخوازراوە سروشتیە..  وەهای دەبینن کە قسە و کۆمێنتی زبر و ناشرین کاتی نیە لە کاتی ئەو کارەساتەدا..

 

ئەم لافاوەی هەولێر هەر وەک ئەو لافاوانەی لە جیهاندا ڕوودەدات بە تایبەتی لە ١٠-١٥ ساڵی ڕابووردوەوە دەرئەنجامی نا جێگیری پلەی گەرمی و پاڵەپەستۆی هەوایە کە پیسبوونی ژینگە هۆکارە سەرەکیەکەیەتی و پێیدەوترێت torrential rain.

 

ئەم بارانە لە ماوەیەکی کەمدا ئەوەندە بەهێز و خوڕ دەبارێت  کە بەشێکی زۆر لە جۆرەکانی خاک فریای هەڵمژینی تەواوی ئەوبارانە ناکەوێت و ڕێژەی run off و water log ی سەرزەوی بەجۆرێک زیاد دەکات کە هیچ ئاوەڕۆیەک فریای  گواستنەوە و گەیاندنی ئەو ئاوە زۆرە ناکەوێت بۆ شوێنی مەبەست بەتایبەتی ئەگەر زەوی و landscap ی ناوچەکە تەختانی بێت وەک هەولێر.. ئەنجامەکەشی دەبێتە لافاوێکی زۆر.

 

ئەم نووسینەم پاساو هێنانەوە نیە بۆ کەمتەرخەمی ئیداری بەرپرسان و کاربەدەستانی هەولێر  و ناوچەی زەرد بەڵکو تەنها ڕوونکردنەوەیەکی زانستی و بەرپرسیارانەیە بەرامبەر ئەم کارەساتەی ڕوویدا. بەرپرسانی ئیداری هەردوو زۆنەکە بە زەرد و سەوزەوە کەمتەرخەمیان زۆرە لە گشت بوارەکاندا.. ئەمەش زۆری لەسەر ووتراوە و نووسراوە.

 

 ئەم جۆرە باران بارینە و لافاوانە لە زۆر شوێنی ووڵاتانی پێشکەوتووی سەر زەوی ڕوودەدات و کارەسات درووستدەکات..  ئەوەی سەرنجڕاکێشە ئەوەیە کە هاووڵاتی ئەو شوێن و ووڵاتانە لە دڵەوە بە شێوازێکی ناسک و پڕهەست خەمخۆری خۆیان نیشاندەدەن بەرامبەر کارەساتەکە و تەنانەت گرووپ درووستدەکەن لەسەر چۆنیەتی یارمەتیدانی ئەو شوێنە.. زۆرجاریش بە کۆمێنتی بونیادنەر ڕەخنە لە پەرپرسانی حکومی و ناحکومی دەگرن. 

 

لە ئەنجامی لافاوێکدا لە ٢٥ ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٠٧ لە شاری هەڵ لە بەریتانیا ٩٠٠٠ ماڵ و کۆمپانیا و بزنس وێرانبوون  و ژێر ئاو کەوتن و ٣٥٠٠٠ خانەوادە تووشی زەرەر بوون بێ ماڵ مانەوە بۆ ماوەیەکی زۆر.

 

لە ١٦ ی ئابی ٢٠٠٤ لەشاری بۆسکاسڵ لە بەریتانیا لە ماوەی یەک کاتژمێردا، باران بارینی بە خوڕ دوو مەتر ئاستی ڕوبارەکانی ناوچەکەی بەرزککردەوە و زیانەکانی ناوچەکە خەمڵێندرا بە ٥٠ ملیۆن پاوەن.

 

لە حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٠ زیانی لافاوەکەی شاری تۆنگلنگ لە ووڵاتی چین  خەمڵێندرا بە٣٢ ملیار دۆلار.

 

باران و لافاوی هاوینی ڕابووردو لە ئەڵمانیا و بەلجیکا کارەساتێکی مرۆیی و مادی وەهای لێکەوتەوە کە تائێستاش کاریگەری هەرماوە.

 

 لە کاتی کارەساتی سرووشتی ناڕەوادا وەک ئەو چەند ڕوداوەی سەرەوە وەک نموونە باسمکرد، هەروەها ئەم کارەساتەی هەولێر بە ویجدانەوە پێویستی بە هەڵوێست و ناخی پاک و هەستی بەرز و کردەوەی جوان و ووتە و کۆمێنت ونووسین و چارەسەری بە نرخی هەیە.. نەک نووسینی کۆمێنتی زبر و ناڕەوا و بەرواردکردنی هەولێر لەم کاتە هەستیارەدا وەک  گاڵتەپێکردن بە شاری دوبەی لەکاتێکدا ئەوە هەولێرە و خەڵکی بێدەرامەتی هەولێرە کە تووشی زیان و ماڵوێرانی بوون نەک ماڵە ملیۆنەرەکان و ماڵە بەرپرسەکان

زۆرترین بینراو
بۆ وەزیری پەروەردە بەڕێز ئالان حەمەسەعید: سەیری ئەم هەڵە زۆر زەقەی کتێبە تازەکەی زانستی پۆلی شەشی بنەڕەتی بکە
وتاربێژی نوێژی هەینی نەجەف داوا لە حکومەتی عێراق دەکات مووچەی فەرمانبەران بە دۆلار دابەش بکات
بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ئه‌مریكا سزای گوله‌بارانكردنی كه‌سێك به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ په‌خش ده‌كرێت
پارێزگاری حه‌سه‌كه‌ داوا له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كات خۆیان له‌ توندوتیژی به‌دوربگرن
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی بڕیارێكی زه‌یدی ده‌كات
لە گرژییەكانی شاری حەسەكەدا ژمارەیەك هاووڵاتیی كورد بریندار بوون
ناڤی پیلای، ژنه‌ دادوه‌ری ئه‌فریقای باشور خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2026 بەدەستهێنا
"شەپۆلێکی باران و هەورە بروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە"
ئابووریناسێک هۆشداری دەدات: خەرجکردنی مووچە بە دۆلار سیستمی کاش و سەربەخۆیی نەقدی عێراق تێکدەدات
جێگری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا: هیوادارم گوشاره‌ ئابورییه‌كانمان ببنه‌ مایه‌ی روخانی رژێمی ئێران
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×