[[" کاتێ کەر یٔەچێتە کۆشک ، یٔەو نابێ بە پاشا بەڵکو یٔەوە کۆشکەیە کە یٔەبێ بە تەویلە....
"پەندێکی فارسی"]]
..... تۆ بزانە یٔەو عەرەبە شۆڤینیە مەزھەبیانەی بەغا چی بە کورد یٔەکەن و چۆن ڕێگرن لەبەردەم ھەر ھەنگاوێکی کوردایەتی و بونیادنانی دەوڵەتی کوردی..!! ھەر کە زانیان ھەرێم بەحاڵ و تۆزێکی ماوە ھەر بەقەد دەزوویەکی ماوە ببێ بە دەوڵەت یەکسەر کەوتنە سەروگوێلاکی یٔابووری سەربەخۆی کوردستان ، یٔەوەبوو کە زانیان “ کۆڕەک تێلە کۆم” دەورێکی سەرەکی ھەیە لە بوژانەوەی یٔابووری ھەرێم و ژێرخانەکەی بە تۆمەتی قەرزاری ڕایان گرتوە ، لە ڕاستیا ھۆیە یٔەسڵییەکە “ کوردبوون”! ی یٔەو کۆمپانیایەیە کە ھێندە پەرۆشی خزمەت کردنی خەڵکی کوردستانە بە تایبەتی کەس کاری یٔەو ڕووبارە خوێنەی ھەرێمیان دروست کرد ، ، تەنانەت چەن جارێک مووچەی ناردوە بۆ بەغا کە لەوێوە ڕەوانەی ھەرێمی بکا تا دابەش بکرێ و بە بەغای ووتوە نەڵێت یٔەو پارەیە ھی کۆڕەکە کورد وەتەنی “ پیاوەتی بکە و بیە بەدەم نەوتەوە..” جگە لەوەش یٔەو ڕیزە یٔوتێلە چەن یٔەستێرەییە کە خاوەندارێتی کۆڕەک لە یٔەوروپا ھەیەتی ھەموو داھاتەکانی بۆ تەواو کردنی پرۆژەکانی ھەرێمە و تەنانەت نیازی وابوو کارەبای بیست و شەش سەعاتی “ بیست و چواری یٔەسڵی و دووی یٔیحتیات “ بۆ ھەرێم دابین بکا ...
دەسەڵاتدارانی بەغا ویستوویانە سوود لە دروشمە سەرەکییەکەی خاوەندارێتی کۆمپانیاکە وەربگرێ، بەڵام لە بیریان چوە سەروەت و سامانی بێ شوماری کۆڕەک ھەر ھەمووی بە یٔارەقی ناوچەوان و ماندوو بوونی شەو و ڕۆژ ، بە زستان و بە ھاوین کۆکراوەتەوە بە ناوی خوا و ڕێبازی ڕەحمەتی و کوردایەتی زیندوو خزمەتی تاک بە تاکی کوردستانی کردوە و دوا یٔامانجیشی دەوڵەتی کوردی بوە و چونکە دەوڵەتی بێ پارە وەک گیرفانی کون تێکراو وایە کۆڕەک یٔەو کونەی گرت ناھێڵێ بەغا بە “درێل”یش کونی تێ بکاتەوە...مەگەر بە موعجیزەیەکی یٔیلاھی و بەرامبەر بە قەزا قەدەریش کەس ھیچی پێ ناکرێ...
با شۆڤینیەکانی بەغا و یٔەودیویش بزانن کە تەنانەت یٔەگەر کۆڕەک ناچار کرا بە یانەوەی یٔەو ملیار و کسورە یٔەوا چۆن حکومەتی ھەرێم بە حیکمەتی خۆی قەرزەکانی بە مووچەی خەڵکی ھەرێم یٔەیاتەوەکە کەسیش نازانێ قەرزی چین ؟ ھەر یٔاواش بە مووچەی خەڵکی ھەرێم قەرزەکەی کۆڕەک یٔەدرێتەوە و ھەر قەرزەکە تەواو بوو “ کۆماری دیموکراتی کۆڕەک” ڕایٔەگەینرێ و بۆ ناحەزانی کوردایەتی یٔەبێ بە” کۆڕەک “تێڵا” کۆم”.......