دڵۆپە

پشکۆ ناکام​
  2026-10-01   

کولتوری شارێک بەپارەی داهات‌و گومرک‌و سەرانە ببرێ بەڕێوە هەروەک دەسەڵاتدارەکانی بەزۆر دروستکراو ئەبێ، کولتوری شارێکی زامداری وەک سلێمانی بەخوێ خستنە سەر زامەکانی بەرەو چاک بوون ناڕوات...

پەنجاو شەستەکانی، سلێمانی چەتری نەبوو، بەڵام هەردی‌و دیلان‌و تیپی مەولەوی‌و تیپی مەعاریف‌و ... هەبوو، زۆریش سەرکەوتوو بێ غەوش بوون. چونکە ئەوانەی بەرپرسیاریەتی کلتورییان هەبوو خۆشیان پاک‌و بێ غەوش بوون.

حەفتاکانی سلێمانی چەتری کلتور نەبوو، بەڵام کۆمەڵ‌و تیپی سلێمانی‌و پێشڕەوی شانۆی کوردی‌و مۆسیقای سلێمانی‌و ئاسۆی سەلطەو ئیسماعیل خەیات‌و سمکۆ ناکام‌و چێوارو کێ‌و کێی هەبوو، شارەکەش بێ چەتری لەکارکەوتوو فەزایەکی هونەری‌و کلتوری‌و ئەدەبی شایستەی بەشارەکە هەبوو.

هەشتاو نەوەدەکانیش کولتور لەمەترسیدا نەبوو، خۆ کلتور (بەیتەرە) نییە ئەسپ بخەیتە سەر شانۆ!!

کلتور رێگر نییە لەوەی خەڵکی سیاسەت بکا، بەپێچەوانەوە بۆ نەهێشتنی دزی‌و گەندەڵی‌و خۆسەپانن ئەبێتە سیمبوڵ‌و هاندەر تا خەڵک ئەو حزب‌و ئایدۆلۆژیانە هەڵبژێرن‌و کاری تیا بکەن کە نەیاری کلتوری دیکتاتۆری‌و نەخوێندەواری‌و دژ بە بەرژەوەندی خەڵکی سادەو کەم دەرامەتن.

کەسێک خۆی لەئاستی پێویستدا بێ هیچ پێویستییەکی بەچەتر نییە، هەر بەرزکردنەوەی چەترێک خۆی لەخۆیدا مایەی گومان‌و تێڕوانینە، پێش ئەوەی چەتر بدەنە دەستی خەڵکی توڕەو بێزار لەو کلتورە، لەو کەڵەکە تڕێیەی تێکەڵ بەبارانی چەتەیی‌و بێ بەرپرسیارێتی‌و بەشەق خۆ دەوڵەمەند کردنەی دروستیان کردووە، خۆتان کەمێک، کەمێک ئەو کلتورەی باوو باپیرانمان دایانهێناوە بپارێزن‌و با چیتر کولتور نەبێ بەشوقەو کۆڕنیش‌و رەشبەڵەکی موهەریج‌و قەرەقۆزو ئالوودەبووەکانی دۆلارو وەنەوشە...

کولتور تێکەڵ بەخەڵکەو، ئێوەش دوورن لەخەڵک، کولتور پارێزەری رابردوومانەو، ئێوەش نەک رابردوو، ئایندەکەش وێران ئەکەن.

تۆ بڵێی چەترەکەتان دڵۆپەی (رابردووتان)!! وشک کاتەوە؟ ئێوە باسی کلتورێک ئەکەن کە "علوج"ە.

زۆرترین بینراو
بۆ وەزیری پەروەردە بەڕێز ئالان حەمەسەعید: سەیری ئەم هەڵە زۆر زەقەی کتێبە تازەکەی زانستی پۆلی شەشی بنەڕەتی بکە
بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ئه‌مریكا سزای گوله‌بارانكردنی كه‌سێك به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ په‌خش ده‌كرێت
وتاربێژی نوێژی هەینی نەجەف داوا لە حکومەتی عێراق دەکات مووچەی فەرمانبەران بە دۆلار دابەش بکات
پارێزگاری حه‌سه‌كه‌ داوا له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كات خۆیان له‌ توندوتیژی به‌دوربگرن
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی بڕیارێكی زه‌یدی ده‌كات
لە گرژییەكانی شاری حەسەكەدا ژمارەیەك هاووڵاتیی كورد بریندار بوون
ناڤی پیلای، ژنه‌ دادوه‌ری ئه‌فریقای باشور خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2026 بەدەستهێنا
"شەپۆلێکی باران و هەورە بروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە"
جێگری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا: هیوادارم گوشاره‌ ئابورییه‌كانمان ببنه‌ مایه‌ی روخانی رژێمی ئێران
ئابووریناسێک هۆشداری دەدات: خەرجکردنی مووچە بە دۆلار سیستمی کاش و سەربەخۆیی نەقدی عێراق تێکدەدات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×