ئەمساڵ بەرەو ئاوا بوون مل ئەنێ ، گەر بمانەوێ لەم ساڵەیا بە دوای ووشەیەکا بگەڕێین کە لە ھەموو ووشەیەکی تر زیاترو زیاتر بەکار ھاتوە لە ووتار و خۆپیشاندان و سایت و سۆسیال میدیا و تەنانەی لە مقۆمقۆی بەینی ھەولێر و بەغا و تەسریحاتی لایەنەکان” بە مولحید و ئیسلامییەکانەوە” خۆ ماندووکردنی ناوێ کە ئەو ووشەیە”مووچە”یە..زۆرترین وسەی خەڵکی لەسەر بوە زۆرترین قسە و لێدوانی خوا پیاوەکانی بەناو ھەرێمیش ھەر لەسەر مووچە بوە ،بەڵام ھەردەم بە ڕەتکردنەوەی ڕاستییەکان و : “کالعادە”چەواشە کردنی خەڵک بە گشتی و مووچە خوراوەکان بە تایبەتی ، باس کردنی مووچە وامان لێئکا بە توانجەوە بڵێین مووچە گرنگ نیە !! حکومەت گرنگە!! خەڵک بە مووچەشەوە قابیلی نەمانە ،بەڵام حکومەتێک وەک ئەمەی ھەرێم کە قووت کراوەتەوە لەبەر دەممان ڕەنگە بە دوو سێ قەڕن پەیا نەبێتەوە لە داوێن پاکی ! و نیشتمان پەرەوەری ! و مێژوو بێ گەردییەوە ! ئەم حکومەتە کە لە دونیایا ھاوتای نیە و نابێ “ لم یلد و لم یولد” دوای ڕووبارێ خوێن دروست بوە و سێ چوار ڕووبار قووت و داھات و گیرفان و مافی ئەو خەڵکەی ھەڵ لۆشیوە و خەشنۆش کردوە ، دوای سەد ساڵ ! خەبات ھاتۆتە سەرکار و سێ چوار سەد ساڵێک کوردی بردوە بۆ دواوەوە، ئەم حکومەتە “ بێ حوکمە” کە لای باکور و ڕۆژھەڵاتەوە دۆمینەیی لەسەر کراوە و دوا جار بە ٣٩ خاڵ بۆ ئەم و ٢٦ خاڵ بۆ ئەوی تر یارییەکە قەپات و ھیچ بەدەستەوە تەواو بوە و پولە زیاەکانیش بەسەر ھەردوو لا دابەش کراوە ، حکومەتێکی وا بێ دەسەڵات بۆ ھەموو پرسێک ئەبێ “ھەلاو قارداش” و “ ھەلەو ئاغا”ی تێبکەوێ غەمی چەن شت بخوا؟کامی باشترە والییەکەی ھەولێر مووچە بخوا..ببورن مووچە دابەش بکا یان نەچەمێتەوە؟ ئەم حکومەتە نایەوێ جارێکی تر وەک “ێاش بەتاڵ “ بۆ کەس بچەمێتەوە ، قیرسیا با ڕووبارە خوێنەکە ببێ بە : ڕووبارێ مەعیدە”.. جگە لەوەش خەڵک ئاگای لەوە نیە ئەم حکومەتە مەسرەفی چەن زۆرە ،ھەر تاکسییەکی عادی بزانە مەسرەفی چەن زۆرە جا وەرە وەرە سەر حکومەت کە ھەر سەرۆکەکەی ! سی سەیارەی وا بە دواوە بۆ ئەوەی پارێزراو بێ و نەچەمێتەوە جگە لەوەی ئەو سەیارانە وەک تاکسی نەفەر ھەڵناگرن..
ئەی گەر ئەو نەوتە ووشکی کرد حکومەتی “ نا “ چەمیو مووچە چۆن دابەش بکا ؟ئەو کاتە مەگەر بە خێری دراوسێکان “قورمە سەبزی” و “ دوێنەر- گەێ” دابەش بکا..[ بۆ نەگبەتی دوێنەر لە درۆینەوە نزیکە ]..ئەم حکومەتە ئەیەوێ خەڵک لەسەر ئەوە ڕابێنێ گەر خوا نەکردە خلیسکا و چەمایەوە و معاش نەما بتوانن خۆ ڕاگر بن و شۆڤینییەکانی بە غا دڵخۆش نەبن و بزانن بێ مووچەیی نامان چەمێنێتەوە ،ھەر چەمایشینەوە ئامادە بین ساحەکە چۆڵ بکەین ، دوێنێ ووتمان : لەبەر ئەوەی ئێمەش “ئاریا”ی ین، ئەمجارە ئەڵێین : لەبەر ئەوەی ئێمەش “انادۆل” ین...