[ لە ئیسلاما کەسێک لەبەر نەبوونی و بە ناچاری دزییەک بکا ئەچێتە جەھەننەمەوە ، بەڵام ئیسلامییەکی دز و گەندەڵ و قۆڵبڕ وەک زۆربەیان لەبەر ئەوەی حەجی کردوە ئەچێتە بەھەشت....
د . نوال السعداوی ]
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
.....لە ئیسلاما جگە لە "فرە ژن"ی ڕێگە بە ھیچ فرەییەکی تر نادرێ و حەرامە و موسڵمانەکان وەک فەریزەیەک ئەبێ دژی بن و بە لایا نەچن ، بۆ نموونە ؛ فرە بۆچوون..فرە ئایینی..فرە کولتووری..فرە شارستانی کە نەک نابێ بەڵکو ھەر نابێ !! فرە فەرھەنگی لە ھەر ھەموویان حەڵاڵە چونکە پێغەمەری ئیسلام خۆی ئەم داھێنانەی کردوە و خودی خۆی لە فرە فرەتر ژنی ھەبوە..!! کەواتە بۆ پەیڕەوەکانیشی ھەنگوینێکی بێ غەل و غەشە.. کە فرەژنی خۆی جگە لە مەفھومە سێکسێکەی ھیچ تەعبیرێکی تری نیە لە پاڵ وێران کردنی کۆمەڵگا و زیاتر بە شەریعەت کردنی بە سووک سەیرکرنی ئافرەت نەبێ، ھەر بۆیە ڕق و دژایەتی بەرامبەر بە عیلمانیەت لای ئیسلام بە پلەی یەکەمە چونکە عیلمانیەت شەرحێکی زانستی و سایکۆلۆجی و سیکسۆلۆجی و سۆسیۆلۆجی[ کە ھەر چواریان لای ئیسلام گوێز ژماردنە] ھەیە بە تایبەتی لە ڕووی نا ئینسانیەتی فرە ژنی و کاریگەرە کارەسات ھێنەرەکانی لە ناو کۆمەڵگایا ، مەلا و فەقێ و مێزەر بەسەرەکان ئەوەنە لە عیلمانیەت ئەترسن کە بۆ ئەوەی خەڵک لە زیانە کۆمەڵایەتی و ئایندەیی و ئەخلاقی فرەژنی تێنەگا وەعز تا حەدی فتوا ئەیەن کە کەس گوێ لە عیلمانییەکان نەگرێ چونکە لە خوا و پێغەمەر و ئیسلام دووریان ئەخاتەوە و عاقیبەتەکەی بێ شک و شوبھە مەقەڵی و تەنوورەکانی جدھەننەمە...
تا ئێستا ھیچ مەلایەکمان نەدیوە و قەتیش نایبینین پێداگری لە کردنەوەی چوار مەکتەب یان چوار خەستەخانە بکا بەڵام ئامادەیە بۆ بەرگری کردن لە فەریزەی ھێنانی چوار ژن لە یەک کاتا چوار مانگ قسە بکا و چوار جاریش قوڕگی بنووسێ بێ ئەوەی تەنیا یەک پاساوی ئەخلاقی و کۆمەڵایەیی ھەبێ جگە لەوەی تاکە سوودی فرە ژنی بەستراوەتەوە بە " ناوگەڵ" و ھیچی تر، گەر بووترێ ئەی بۆ ژن مافی "فرە پیاوی" نەبێ ؟ جاران ئیسلامییەکان ئەیان ووت :کە مناڵ کەوتە بەینەوە مەعلەم نیە کێ باوکێتی ، بەڵام ئێستا عیلم و "گب" ئەو پاساوەشی نەھێشتۆتەوە کە بە ئاسانی و پشکنینی تایبەت ئەزانرێت کێ باوکەکەیە..ئەمەش بەو مانایایە نایەت کە بە فرەپیاوی بەامبەر فرە ژنی بوەستینەوە بەڵکو ھەر خۆی " فرە" ەکە نا ئینسانی و دژی ھەموو بەھاکانی وەک ئینسان و بەھای سەربەخۆیی ئینسان و نەبوون بە سینیەک پاقلاوەی حازرکراو بۆ کاکی مەلا و غەیرە مەلا و وەک جاریە کۆیلەکانی جاران مامەڵە بە کەسایەتی و لەش و پێگە و مافی لە یەکسانیا بەرامبەر بە پیاو و کە ئەڵێین پیاو مەبەستمان پیاوە بە مەفھومە ئەخلاق "موراڵ" و فەلسەفەکەیەتی نەک پیاو لە دوور بینی ئیسلامەوە چونکە عەدەسەی دووربینەکە ھەر ئەچێتەوە سەر "ناوگەڵ" !ئەوەش بۆ کۆڵگا لە بۆمبی ئەتۆمی خەتەر و پڕ کارەسات ترە.........
ھەر بۆیە سەیر نەبێ کە تێڕوانینی ئایین لەسەر سێکس و خێزان بە شێوەیەکە لە ئاستیا تووشی واق ووڕمانن ئەبین بەوەی کە خوێن بەرامبەر بە سێکسە !!..کاتێ کە قورئان و حەدیس و شەرع و مەکتەبە جیاوازەکانی ئیسلام " ئیخوان ، داعش ، سەلەفی ، قاعیدە " ڕێگا ئەیا بە کوشتنی کافر یان مونافیقێک کە پاداشتەکەی سێکسی بێ قەید و شەرتە لەگەڵ حۆرێکانی بەھەشتا بە بێ ئەوەی ترسی موحاسەبەی قیامەتی ھەبێ ، کە ئیسلام بەوە وەسفی ئەکا کە: ئەو کەسەی مولحیدێک ئەکوژێ دەستی سەوز ئەبێ !! کە لە ڕاستیا ئیسلام ئەبێ بڵێ دەستی سوور ئەبێ چونکە خوێن سوورە و سەوز نیە مەگەر ڕەنگی ئاڵاکەی قوڕەیشییەکان کە لە ژێریا خەڵکیان پێ ئەنفال کردوە..
لەوانەیە بەھانەی ئیسلام بۆ چوار ژنیی ئەوەبێ کە حەماواتی ناوگەڵی موسڵمان ئەوەنە گەرمە چوار پەرەمێزی حەمام دائەگیرسێنێ...