فەرھەنگی شەیتان

پشکۆ ناکام​
  2024-08-17     254

[ لەھەر ووڵاتێکا مزگەوت لە خەستەخانە و مەکتەب زۆرتر بوو ، دەسەڵات بەر پرسە لە داڕووخانی کۆمەڵگا...... 
د . تەها حسێن]

 

یەکێ لە ھەرە گرفتە گەورە و چارەسەر نەکراوەکانی ئەو سێ شار و کسورەی ئەمریکا و ئەوروپا ناویان ناوە " ھەرێم ! !!" بێ ئیشییە ، ھەر لە سەرەتای نەوەکانەوە ھەر ساڵەی بە سەدان قوتابی ئامادەیی و پەیمانگا و زانکۆ دەرئەچن و دامەزراننیش سەر خەوی دوای قبوڵیە ، جگە لە دامەزرانن وەک ئاسایش و کۆماندۆ و " موخبیر" سەعات دەی بەیانی داوای بکە پاش نیوەڕۆ دامەزراویت..ئەم گرفتە بەرامبەرە بە حاڵەتێک کە تەنیا لەشاری "سلێمانی" ھەزار و دوو سەد مزگەوت ھەیە !! چی ئەبوو گەر لەم ژمارە زۆرەیا  سێ سەد دانەیان  کارگە بوایە ؟ بە داخەوە  شۆڕشگێڕەکانی شاخ و ڕاو و ڕووتی دوای ڕاپەڕین ئەو چەن کارگەیەی لە شارا ھەبوو بە دەردی سەدەکەی بێخمەیان برد ! گەر ھەر یەک کارگە سێ سەد کرێکاری ھەبێ بزانە مەعیشەتی چەن خێزان ئەبوژێتەوە جگە لە بوژانەوەی ئابووری و بەرھەم ھێنانی لۆکاڵی" محلی" و لەوانەیشە جارەسەرێکی نەفسیی بێ بۆ حاڵەتی بێ ئیشی و کەم دەرامەتی ، خۆ لەوەتەی مزگەوت ھەیە تا ئەمڕۆش ئەوەی لە بانگ و دوای نوێژ ئەووترێت ھەر ھەمان شتە "عەینەن تاس و عەینەن حەمام" یەک حەرفی لێ نەگۆڕاوە نە بۆی زیا کراوە نە لێیشی کەم کراوەتەوە  و یەک ملیۆن ساڵی تریش ھەر وا ئەمێنێتەوە، کەواتە گەر چەن مزگەوتێ بکرێن  بە یەک ھیچ لە وەزعەکە ناگۆڕێ و ھەمووشما ن ئەزانین کە فەریزەی نوێژ وەک عەسکەری ئیلزامی نیە ھەر لە مزگەوتا بێ خۆ کە ئیسلام لە قوڕیشەوە سەری ھەڵا مزگەوت ھەر نەبوو ، لە بەرامبەر ئەم نەگۆڕانەی لە مزگەوتا ھەیە کارگەیەک ئەمساڵ دروست بکرێ دوای دە ساڵی تر بەرھەم و سەرمایا یەکە زیا ئەبێ و پیۆیستی بە ھێزی کارکردنی زۆرتر ئەبێ و ئەبێتە دەرفەتێک بۆ دامەزراننی زیاتر و بە شێوەیەکی ئوتۆماتیکی باری ئابووری زیاتر گەشە ئەکا و بەرفراوانتر ئەبێ ، بەڵام ھەزار و چوارسەد ساڵە یەک ڕستە بۆ دەقەکانی مزگەوت زیا نەبوە ، خۆ گەر مەسەلەی خودی نوێژ یش بخەینە ئەولاوە ئەوە باس و خواستەکەی کە لە لایەن مەلاوە ئەخوێنرێتەوە ھەر ھەمان شتە کە ئەویش : زینا .. سەربڕینی مولحید و مونافیق ، ژن ھێنان بە دەرزەن...حۆری ..شەرابی بەھەشت..شەڕی ئحم و ئوحود.. نیقاب ..حەرام بوونی عەتر ..کڕینی بەرماڵی خۆکردن بە بەھەشتا.و..و. ھتد...ئێستاش  بابەتێکی زیا بوە کە لقە جیاکانی ئیسلام ئیخوان و سەلەفی لە مزگەوتەکانیانا ھەرچی خراپ و "زمانی شەیتانە !! بە یەکتری ئەڵێن ھەر بە ناوی ئیسلامەوە ..ئەمە جگە لەو ھەموو ئاو و کارەبایەی وەک شەرابەکەی بەھەشت بە خۆڕایی وەرئەگیرێ، بەڵام گەر " خوانەکردە ~! بەشێک لە مزگەوتەکان بکرێن بە کارگە " کە ئەمەش لە مەودای ئەقڵی دەسەڵاتا نیە " جوڵەیەکی ئابووری ڕوو لە بەرھەم ھێنان ئەکەوێتە بازاڕ و ناو ژیانی خەڵکەوە ، ھەم کرێکار معاش وەرئەگرێ ھەم خاوەن کارگە باج و ڕسوماتی ئسوڵی خۆی ئەیا بە حکومەت کە ئەمەش دوو شەشە بۆی !!
ئەوەشمان لە بیر نەچێ کە ھاتنە کایەی کارگە و پیشەسازی ئەبێتە مایەی دروست بوونی نەقابەی ڕاستەقینەی کرێکاران نەک ئەو علوجەی ئەمڕۆ ھەیە ، بەمەش زەمانەتێکی ئیداری و پیشەیی دروست ئەبێ بۆ بەرگری کردن لە مافەکانی کرێکاران..
خۆ ئەگەر ئەم وەزعەی ئێستا ھەیە بەردەوام بێ ڕۆژێک یەت ھەر خانوویەک مزگەوتێکی لە تەنیشتەوە ئەبێ گەر کرێ چی نەبێ تیایا وئەوەی  لە موکەبەرەکانەوە ئەووترێ ھەر ھەمان شتە و ووڵات بێ پیشەسازی و گومەزەکانیش ھەر بە ئاڵتون لەبخ ئەکرێن جا ئەوەی پێ ی خۆشە مسۆگەر ئەھلی بەھەشتە و ئەوەی پێ ی قەڵسە بێ دوو دڵی خۆی حازر کات بۆ جەھەنەم مەگەر تەشەبوزێکی باش و واسیتەیەکی گەورەی " ئەوقاف"ی ھەبێ یان بەرماڵێکی مزگەوتی بەھەشتی کڕی بێ....
لە ئەوروپاش کەنیسە ھەیە  بەڵام لە بێ دەنگیا ھەستی پێ ناکەی ، کارگە و بەرھەمھێنانیش نەوەستاوە چونکە لێرە وەبەر ھێنان ھەر شوققە نیە بەڵکو بەرھەمی پیشەسازیش بەبەرھەمی تەکنەلۆجییەوە ،..خۆزگە بۆ یەک جاریش  مەلاکان پێیان ئەووتین لە کوێ ی شەریعە و حەدیس ئەو دەقانەی تری ئیسلام باس لە کرێکار و پیشەسازی تەکنەلۆجیا کراوە ؟!! تۆ بڵێ ی ئەو باسانە لە فەرھەنگی شەیتانا نەبن وا ئەمان خۆیان لەقەرەی نایەن...!!

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×