[ ئەوەی خاکی ووڵات ئەفرۆشێ و خیانەتی لێ ئەکا
وەک ئەو کەسە وایە کە دزی لە ماڵی باوکی خۆی
ئەکا و دەرخواردی دزەکانی ئەیا ، نە باوکەکە لێ ی
خۆش ئەبێ نە دزەکان خەڵاتی ئەکەن..
" چێگوارا " ]
"'''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''
....جارێکیان " عبدالسلام عارف" کۆبونەەیەکی ئەبێ لەگەڵ کۆمەڵێ ئەفسەری عێڕاقی دەربارەی شکستەکانی سوپا بەرامبەر بە پێشمەرگە ، ئەفسەرەکان ئەڵێن : ئاخر ئەوان شاخیان ھەیە و خۆیانیان لێ قایم کردوە ، ئەویش ئەڵێ ئێوەش شاخەکان بڕوخێنن یان لایان بەن تا شوێنی خۆشاردنەوەیان نەمێنێ ..!!..ئەمڕۆ دوای زیاتر لە شەست ساڵ بزنسمانەکانی حیزب و کۆمپانیا بە بێ شەڕ ، بێ تەقە ، بێ بەرنگار بوونەوە ، لەسەردەمی نیشتمان پەروەری دوای ڕاپەڕین ، کورد خۆی خەریکە فیکرەکەی " عبدالسلام " جێ بە جێ ئەکا و ھەقی خۆشیەتی لەبەردەم پڕۆژەی تەخت کردنی ئەزمڕ و گویژە پەیکەرێکی" عبدالسلام: دروست بکرێ ...
لە پەنجاکانا کاتێ " شێخ سەلام" ی شاعیر گەر بە ھەڵەیا نە چووبم مودیری دایەرەی کشت و کاڵ یان دارستانی سلێمانی بوە و زەمانی مەلیکی بوە ، واتا ئەو زەمانەی پێ ی ئەوترا ئینتیداب و ئیستیعمار !! بە پێ ی توانا گۆیژەی دار ڕێژ کردوە ، ئەمڕۆ کە سوسیال دیموکرات !! حوکمڕانە لە شارەکە ئەو درەختانە ھەڵئەکەنرێن تا پاشماوەی ئیستیعمار نەمێنێ و ئەکرێن بە شوققە بۆ : "خانەوادەی کەسانی ئەو ڕووبارە خوێنەی ئەمڕۆی ھێناوەتە کایەوە"..!!
سەبارەت بە شارەوانی و دەور و دەسەڵاتی لە پڕۆژەی "شاخ بەرامبەر بە شوققە" ھیچ نیە، چۆن بە تەلەفۆنێکی "دەباشان" پەسەند کراوە ، تەنھا تەلەفۆنێکی دەباشان ئەتوانێ ڕایبگرێ ، بەڵام وابزانم تازە درەنگە " ....ڕوعب بە ڕوعب"ی وەرگیراوە...
"گویژە" بۆ ملیاردێرەکان بوە بەپڕۆژەو بۆ حوکمڕانەکانیش بوە بەمیوەیەک کە پێی ئەووترێ "گۆیژ" بۆ سیحەت و گیرفان باشە..