چادر..

پشکۆ ناکام​
  2024-02-11     318

ئەو جگە لەوەی فەیلەسوفێکی عاشقە !! وەکو شەربەتی مێووژیش "نایاب"ە و بە دەیان کتێبی شانۆیی ھەیە و دەیان کەس نەیانخوێنۆتەوە و لە دەیان سەرچاوەی نەنووسراوە بیلا مانێ بە خشپەیی وەرگیراون ، ئەو کە خۆی بە "شێر"ی شانۆ دائەنێ لەوانەیە "فیل و پڵنگ"یش بێ چونکە شوێنەکانیان شاغیرە..
ئەو  زاتە گەر کاتی خۆی لە"کولیەیەی شورتە " وەربگیرایە کە بۆ ئەو مەبەستە چووبوە بەغاو  بۆ نەگبەتی ھونەری کوردی لە"ئەکادیمیا" گیرسایەوە  ئێستا لەجیاتی "عمیدی شانۆ" ئەبوو بە"عمیدی مەخفەر"!! لەو سەردەمەیا بەلای "حیزبی شیوعی" یا  ئەیشکانەوە ئێستا لەپارتی زیاتر خۆی بە"مەلایی" دائەنێ‌و شانازییەکی گەورە ئەکا  بەوەی "خزم"ی دەسەڵاتدارانە و جەلالی و مەلایی کە ڕەشترین لاپەڕەکانی مئژوومانە ئەو بە سنگ فراوانی و سەربەرزییەوە  ئەڵێ " منی مەلایی"! جا تۆ بڵێ ی فەقیانەکانی قۆڵی ئەو  مێژووە سپی کەنەوە؟.. ھێندە شارەزایە و دوو ھێندە باکگراوندی شانۆیی ھەیە کە ئەڵێ : سێ بەشی  نواندن دەنگە ، جا ئاخۆ بە ئەنقەست " پانتۆمیم"ی پەڕانوە  و تەمەن وای کردوە کە "چارلی چاپلن"ی لە بیر بچێتەوە..!؟
ئەو کە ھونەر و پارەی وەک مشکی و جامانەکەی تێکەڵ کردوە  و وائەزانێ خەنجەرو تەسبیحی پشتوێنەکەی سیمبولی شانۆو ھونەرن، وڵات غەرقی نەھامەتی و وێرانی بوە ئەو نوتقی لێوە نایەو کە ئەڵێ سێ بەشی نواندن دەنگە بوە نووزویەکی لێوەنایەو بوە بەکەڕەی شەربەت...!؟

لەوانەیە پارە خەڵک بگۆڕێ، بەڵام کە پارە وەک "مەکینەی جل شتن " کەسێکی لە"بێ ھەڵوێستی" یا لەئاوا ھەڵکێشا ئەو کەسە پاک نابێتەوە بەڵکو کە ھاتە دەرەوە شێوەی پارە وەرئەگرێ... ئەو کوردستانی بەئەندازەیەک خۆشئەوێ کە ھەمووجار ئەیووت: ئەم کوردستانە زۆر خۆشە بەس ئەو  یانەمانە تێکی یاوە ...
" سوکرات " ئەڵێ : "گەر بارانی ئازادی باری و کۆیلەکان چەتریان ھەڵا ئەوا شایانی ئەوەن ھەر کۆیلە بن"، دیارە شێرەکەی شانۆی کوردی لەترسی ئەو بارانە "چادر"ی  تورکی ھەڵاوە...

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×