کرێ..

پشکۆ ناکام​
  2023-03-24     453

ئەم خانوە کارتۆنییەی بە "قەوارەی هەرێم"!! ناو ئەبرێ ، هەر لە دروست بوونیەوە ئەزانرا کە ڕۆژێک کۆتایی پێ ئەهێنرێ ، ئەگەر و نەگەری نیە بەڵکو "کەی و چۆن"ی هەیە ، چونکە ئەم خانوە کە دیوارەکانی بە ئاڵای کوردستان؛؛و داڵی حیزب و چەن دروشمێکی سواوی ژەنگ گرتوو ڕازێنراەوتەوە بەڵام بناغەی خانوەکە خەڵکانی تر دروستی کردوە ، لایەکی بناغەکە چیمەنتۆی تورکیە ،لاکەی تر چیمەنتۆی  ئێرانیە ، لەولاشەوە چیمەنتۆیەکی تێکەڵاوی هاوپەیمانەکانمانە!!! كە بەشی خۆیان تیا گل یاوەتەوە ، لە خواریشەوە گەرچی دیوارەکە کراوەیە بەڵام ڕۆژ نیە لەگەڵیا قەوارەکە توشی هەڵاو بگرە نەبێ ، کە ئەویش بەغایە ... ئەم خانوە کە نەوتێکی زۆری تیایە خاوەنەکانی بەردی بناغەی ئاگایان لە هەموو شتێکە و نەک بە بەرمیل بە لیتر و گاڵۆنیش چەنی لێ لرف ئەدرێ و خەشنۆش ئەکرێ ئاگادارن ، لەگەڵ ئەوەشا بێ دەنگن ، ئەو ئامانجە سیاسەی لە  بوونی قەوارەکە دەستیان ئەکەوێ تا ئێستا لەوە زیاترە کە لە خۆیانی تێک بەن ، بەڵام ئەمە تا سەر نیە ، چونکە چۆن ئەمریکا و هاوئەمریکیەکان سوور بوون لەسەر لابردنی"صدام" جا نەک چەکی تۆتۆمی چەرەس و گوێزیشی هەبوایە هەر ئەبوایە لێ ی بەن، ئەمڕۆش ئەوان پێویستیان بە پێگە "جوگرافی"یەکەی قەوارەکەیە ، کێ حاکمە و جۆن حوکم ئەکا و چۆن ئەدزێ موهیم نیە ، موهیم ئەوەیە وەک ناوچە چەن لە خزمەتی ستراتیجیەتی ئەمریکا و هاوەکانێتی ، تورکیا لایەکی خانوەکەی ئینتیداب کردوە و نەک کرێ نایا بەڵکو خودی قەوارەکە بوە بە دەغیلەیەکی گەورەی جەژنانە ئاسا  بۆی ، سوریا کە خۆی خواخوایەتی زوو زوو پیا نەکێشن کەچی ئەنجا حسابی تیپێکی دوو گۆڵی گەڕەک بۆ قەوارەکە ناکا ، بەغاش لە ڕووی دەستوورییەوە قەوارەکەی گوشیوە هەر لە هەولێرەوە ملێک سەری دەرهێنا بەغا بە دادگای فیدڕاڵی و پرینستپەکانی فیدڕاڵییەوە وایان پیا ئەکێشێ سەدجار مەعزەرەت هێنانەوە و خۆ بە عێڕاقی زان دادی قەوارەکە نایات..لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە ئەو خەڵکەی لەهەرێم ئەژین " قەرەج"یش بونایە هەر هەمان حسابیان بۆ ئەکرد چونکە ئەوان پێویستیان بە خاک و پێگە جوگرافییەکەیەتی ئیتر تۆ بەکام زمان بۆڵە بۆڵ ئەکەی وەک میسرییەکان ئەڵێن" ما یحسبوش"..

دەسەڵاتی هەرێم لە خانوە کارتۆنییەکەی قەوارەکەیا لەسە بەڕەیەک دانیشتوە کە بەڕەی هاوپەیمانەکانە ، کەی ئەو دۆستە زۆر دێرینانەی !!! کورد  ئیشیان بە قەوارەکە تەواو ڕایئەکێشن و بە هەوای ڕاکێشانەکە دیوارە  ڕەنگاوڕەنگەکانیش ئەڕوخێن و چیرۆکەکەش بەیەک شێوە کۆتایی یەت کە لای خەڵک سەیر نابێ  چونکە خەڵک بە ئاش بەتاڵ وەک کۆتایی حکایەت ئاشنان ، ڕەنگە قسەکردن لەسەر ئاڵتەرناتیڤی قەوارەکە باسێک بێ کە لە مەبەستەکانی ئەم نووسینە نەبێ ، ئیتر هاوار هاواری " دەستکەوتی خوێنی شەهیدان" و ئەنفال و ..و...و...ئەچێتە خانەی "بۆ حەلاوی باس کە".. هەر بێ خانویەک بە موەقەت خانوی وەرگرت ئەبێ بزانێ ڕۆژێک پێ ی ئەووترێ  فەرموو بۆ دەرەوە....پرسیارەکە ئەوەیە دوای داڕمانی خانوەکە ، چادر بۆ دانیشتوانەکەی هەڵ ئەدرێ یان بە کەلاوەیی ئەخرێتە سەر بەغا ؟ یان بە جۆر و نرخێکی تر ئەدرێ بە کرێ...!!

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×