___ گەر چی زۆر دەربارەی سەردانەکەی والی تورکیا لە هەولێر بۆ ئیمارات نووسرا و باسی لێکرا ، بەڵام ڕاستی سەردانەکە. تا ئێستا شاراوەیە و ئەوەیە کە دڵخۆشی حکومەتی هەرێم بە مەبەستی کڕینی" بەلەم" چوە بۆ ئیمارات بەو پێ یەی ئیمارات و خودی ئەبو زەبی لە دروست کردنی بەلەمی بچووکی ڕاوە ماسی توانایەکی باشیان هەیە ، کڕینی ئەو بەلەمانەش بۆ دابەش کردنێتی بەسەر هاووڵاتیانی هەولێرە تا ێێسلە کاتی لافاو ( یان ئ کۆبۆنەوەی ئاو کە ناوێکی تازەی داهێنراوی حکومەتە بۆ لافاو ) بەکار بهێنن بۆ هات و چۆ و گواستنەوە ، ئەو بەلەمانەش گەرەنتی دە ساڵیان لەگەڵە چونکە حکومەتی هەرێم پێ ی وانیە لە بێ پارەیی و بەتاڵی قسەکانی بتوانێ کێشەی " ئاو کۆبونەوە " چارەسەر بکا ، لەبەرامبەر ئەم سەفقەدەریا- بازرگانییە سەرۆکە خەم خۆرەکەی حکومەتی بێ خەمی هەرێم!! "ۆرک شۆپ" یان دەورەیەک بۆ حکومەتی هەرێم ئەکاتەوە بە ناو و نیشانی" چۆن مووچە بە چل یان پەنجا ڕۆژ دابەش ئەکرێت " بەمەش لە جیاتی ئەوەی هەرێم ببێ بە دوبەی ، دوبەی ئەبێ بە هەرێم.
___. سەرچاوەیەک لەبەر نەبوونی هەویە نەزانرا ناوی چیە ، وای ڕاگەیانوە کە دوای خۆ گیف کردنەوەی یەکێتی و پەیڕەو کردنی سیاسەتی خێسە بە خێسە و پاشقول بە پاشقول بەرامبەر بە بنەماڵەی بارزانی و پارتی پاشکۆی ، ئێستا گوایا لەناو پارتی و خودی بنەماڵە بۆچوونێک هاتۆتە پێشەوە کە باس کردن لە بەرنامەی یەک ڕیزیی کورد بکەن بە دوو ڕیزیی کورد ئەویش بە پێشنیازکردنی بوونی دوو کەس بە سەرۆک کۆمار ، یەکێکیان لە پارتی و دووەمیان لە یەکێتیی ، واتا سیستەمی " هاوسەرۆکی کۆماری عێڕاق " بێتە کایەوە بەشێوەیەک هەر یەکێکیان هەفتەیەک دەوام بکا و هەفتەکەی تر هاوسەرۆکەکەی ئەولا ، بەمەش هەر یەکەیان لە ساڵێکا بیست و شەش هەفتە سەرۆک کۆمارن ، بەڵام گرفتەکە ئەوەیەکە هەنێک لە ئەهلی سنگ "سەدرییەکان" ڕازی نین بە بوونی هاوسەرۆکەکەی سەر بە بنەماڵە ، چونکە ئەو چەن ساڵانەی لە بەغا کار بەدەست بوە زۆر دەست بڵاو و هەموو قائیمە و حساباتەکانی بە"ناقیس" بوە ئەترسن ئەمجارە" کۆشکی سەلام"ی سەرۆکایەتی کۆمار ئیفلاس بکا.
___. لە دەوروبەری سێ سەد ساڵێک لەمەو وپێش لە بەریتانیا و دارستانەکانی ناوچەی "نۆتینگهام" داستانی" رۆبین هوود" هاتۆەتە ئاراوە و ئەو کەسە خۆی و گروپەکەی لە دارستانەکانا خۆیان حەشار یاوە و بە دزی و ڕاو و ڕوو ژیاون ،بەڵام بەشێکی زۆری دەستکەوتی چەتەییەکەی کە لە دەوڵەمەنەکای بردوە بەسەر خەڵکی هەژار و بێ دەرامەتا دابەش کردوە و لای ئەوان خۆشەویست و پاڵەوان بوە ، ئەم بەسەر هاتا ئەمڕۆ لە کوردستانا دووبارە بۆتەوە بەڵام ڕێک بە پێچەوانەوە ، ڕۆبین هوودەکەی لای ئێمە هەر ڕۆژەی باج و زەریبەیەک ئەخاتە سەر خەڵک و کۆمپانیا و مەسئولە وورگ زل و گیرفان قورسەکانی پێ دەوڵەمەن گەندەڵ تر ئەکا جگە لەوەی بەشێکی نەزانراوی بۆ خۆی و بنەماڵەکەیەتی ، جێ ی خۆیەتی ئەم حکومەتە بە " حکومەتە پێچەوانەکەی نۆتینگهام" ناو ببرێ.